٦١٤ کەس، سبه‌ینێ زه‌وییان پێ ده‌درێت

هه‌ولێر-KDP.info- به‌ڕێوەبه‌ری گشتیی شاره‌وانیه‌كانی هه‌ولێر ده‌ڵێ، سبه‌ینێ له ڕێوره‌سمێكدا له شاری هه‌ولێر 614 پارچه زه‌وی به‌سه‌ر كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر و چین‌وتوێژه‌كانی دی‌دا دابه‌ش ده‌كرێ.
ئه‌ندازیار (نه‌به‌ز محێدین) به ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "سبه‌ی یه‌كشه‌ممه سەعات 11ـی دەمەونیوه‌ڕۆ به ئاماده‌بوونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له هۆڵی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی هه‌ولێر، 614 پارچه زه‌وی به‌سه‌ر كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر و چین‌وتوێژه‌كانی تردا دابه‌ش ده‌كه‌ین.
به‌رێوەبه‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر گوتیشی: "دابه‌شكردنی پارچه زه‌وییه‌كان به دوو لیست ده‌بێت؛ لیستێك بۆ كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر كه 121 کەسن و، ئه‌وه‌ی تریش فەرمانبەران و چین‌وتوێژه‌كانی دی ده‌گرێته‌وه، كه 493 كه‌سن.
نه‌شوان به‌رزنجی




