"پڕۆژه‌ی چاكسازی له كه‌رتی ته‌ندروستی راده‌ستی حكوومه‌ت كرا"

هه‌ولێر-KDP.info- په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی زه‌رد و بڕیارده‌ری لیژنه‌ی ته‌ندروستی له پەرلەمانی كوردستان ده‌ڵێ، دوای ڕاگه‌یاندنی دوو قۆناغی چاكسازی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمەوە به پێویستیان زانیوه پرۆژه‌یه‌ك له بواری كه‌رتی ته‌ندروستی پیشكه‌ش به حكوومه‌ت بكه‌ین تا له‌م بواره‌شدا چاكسازی بكرێ.
)د. شرین حوسنی ڕه‌مه‌زان) به ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند:" له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی دوو قۆناغی چاكسازی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمەوە بینیمان چاكسازی له كه‌رتی ته‌ندروستی باس نه‌كراوه كه كه‌رتێكی زۆر گرنگه و ئه‌م كه‌رته به شێوه‌یه‌كی ناڕێك و ناسیسته‌ماتیك كار ده‌كات و ساڵانه خه‌رجیه‌كی زۆر له‌لایه‌ن حكوومه‌ت ده‌كرێت و له به‌رامبه‌ریش داهاتێكی كه‌م بۆ حكوومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه؛ به شێوه‌یه‌ك له دوای دیراسه‌كردنمان بۆمان ده‌ركه‌وت ساڵی 2014 حكوومه‌ت زیاتر 760ملیار دیناری له‌م كه‌رته خه‌رج كردووه و له به‌رامبه‌ریش ته‌نها 10ملیار دیناری بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه، بۆیه ئێمه دوو ئه‌ندامی لیژنه‌ی ته‌ندروستی خۆم و (د. عەبدوڵا جاسم) به‌دواداچوون و خوێندنه‌وه‌یه‌كی وردمان كرد و، له دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ڕاپۆرتێكمان ئاماده كرد بۆ ئه‌م بارو‌دۆخه‌ی ئێستای هه‌رێم زۆر باشه. وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌توانێت خاڵه‌كان جێبه‌جێ بكات به شێوه‌یه‌كی وا کە هەم له خزمه‌تی هاووڵاتیاندا بێت و، هەمیش حكوومه‌تیش؛ خۆی خاڵه لاوازه‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستیمان دیاری كردووه، تێدا كه ده‌بینین له‌نێو كه‌رتی ته‌ندروستی كه‌رتی گشتی و، تایبه‌ت تێكه‌ل كراوه و، كەرتی تایبه‌ت له‌ژێر كۆنتڕۆڵی وه‌زاره‌تی تەندورستیدا نییه و بارگرانییه‌كی زۆری خستووەته سەر هاووڵاتیان و، پێویسته لەم قەیرانەدا بڕیاری بەهێز لولایه ن وەزاره‌تی تەندورستی دەربكرین بۆ دابەزاندنی نرخەكان لەم كەرتەدا؛ لە كەرتی گشتیشدا خزمه‌تگوزاری لاوازه هاووڵاتی ناتوانن به باشی سوودی لێ وه‌ربگرن."
(د. شرین) گوتیشی: "ئه‌و ڕاپۆرته‌ی داومانەتە حكوومه‌ت، له 13 خاڵی گرنگ پێك دێ، كه تێیدا یاسای پێویست ده‌بێت ده‌ربكرێت و ئەمەش پێویستی به پەرلەمانه و، ڕێنمایی و چاره و دانانی دووباره‌ی هه‌یكه‌لی وه‌زاره‌ت كه زۆر كۆنه پێویسته نوێ بكرێتەوە."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی ته‌ندروستی گوتیشی: "له هه‌رێمی كوردستان هیچ كێشه‌یه‌كمان نییه له بوونی نه‌خۆشخانه و ئامێری ته‌ندروستیی مودێرن له زۆربه‌ی شاره‌كاندا، به‌ڵام وه‌كو پێویست سوودیان لێ نابینرێن و ته‌نها بۆ ماوه‌ی سێ سەعات ده‌وام ده‌كرێت! هه‌روه‌ها هیچ كێشه‌یه‌كمان له ژماره‌ی دكتۆری پێویست نییه چونكه له هه‌رێمی كوردستاندا 8546 دكتۆرمان هه‌یه، به‌مه‌ش هه‌ر 550 كه‌س له هه‌رێم یه‌ك پزیشكیان به‌رده‌كه‌وێت، ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش به‌پێی ستانداردی جیهانی زۆر باشه، به‌ڵام كێشه‌مان له شێوازی دابه‌شكردنی دكتۆره‌كان هه‌یه كه دابه‌شكردنێكی ناوه‌ندیی نییه."
ده‌یشڵێت: "چه‌ندین پێشنیاری گرینگ و چاره‌سه‌ری پێویستمان له‌نێو ڕاپۆرته‌كه خستووەته ڕوو بۆ حكوومه‌ت تا جێبه‌جێ بكه‌ن، تا له‌م بواره‌یشدا چاکسازییەک بکرێت."
نه‌شوان به‌رزنجی




