دوو په‌پووله كوردی دی له ئیجه‌دا خنكان

یونان-KDP.info- دوو منداڵە كوردی خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان له ده‌ریای ئیجەدا خنكان.
پێرێ ماڵباتە كوردێکی خەڵکی ڕۆژئاوا له كامپی دومێز له باشووری كوردستانەوە به‌ره‌و توركیا كەو‌تنە ڕێی و له‌وێیشەوە به‌ره‌و ئه‌ورۆپا كۆچ دەکرد، به‌ڵام بەڕێوە، دوو جگەرگۆشەیان لێ دەخنکێت.
(هه‌ڤاڵ ئه‌مین خه‌له‌ف)، مامی ئەو دوو منداڵە خنكاوە، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ڕۆژی پێنچشه‌ممه 14/1/2016، براكه‌م و ژنەکەی و هه‌ردوو منداڵەکەیان، كامپی دومێزیان به‌جێ هێشت و، به‌ره‌و توركیا كه‌وتنە ڕێ؛ به داخه‌وه ئه‌مڕۆ، هه‌واڵی خنكانی (له‌ڤه‌ندی ئیبراهیم ئه‌مین خه‌له‌ف (3ساڵان) و سیماڤا ئیبراهیم ئه‌مین خه‌له‌ف (5ساڵان)ـمان پێ گه‌یشتەوە؛ براکەم و ژنەکەی گەیشتوونەتە یونان و، پۆڵیسی یونانیش ته‌رمی هه‌ردوو منداڵەکەیانی ڕادستی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووە."
هه‌ڤاڵ هاواری خۆی له ڕێگه‌ی ماڵپه‌ری فه‌رمی بارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه بڵاو ده‌كاته‌وه و بە حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا دەکا داوا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دەات، ڕێگه بدات، ته‌رمی ئەو دوو منداڵە بدەنەوە دایك و باوکەکەی با بۆ خۆیان بیاننێژن و، ئه‌گه‌ر پێیان نه‌كرا ڕه‌وانه‌ی ڕۆژئاوای كوردستانیان بكەنه‌وه.
(ئیبراهیم ئه‌مین خه‌له‌ف)، ته‌مه‌نی 27 ساڵانه؛ خه‌ڵكی گۆندی ڕمێلا شێخه‌ی شارۆچكه‌ی 'كركێ له‌كێ'ـیە لە ڕۆژاوای کوردستان.




