"لێكۆڵینه‌وه له سێ ته‌رمه سووتاوه‌كه ده‌ستی پێكرد"

كه‌ركووك -KDP.info- به‌ڕێوەبه‌ری پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی كه‌ركووك ڕایده‌گه‌یێنێت له ناوچه‌یه‌كی سنووری ناحیه‌ی له‌یلانی سه‌ر به شاری كه‌ركووك سێ ته‌رمی سووتاو دۆزراوەته‌وه و لێكۆڵینه‌وه له‌و باره‌یه‌وه ده‌ستی پێ كردووه.
عه‌مید (سه‌رحه‌د قادر)، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئه‌مڕۆ شه‌ممه بنكه‌ی پۆلیسی له‌یلان ئاگادارمانی کردەوە كه سێ ته‌رمی سووتاویان له ناوچه‌ی ڕووخانه‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی له‌یلاندا دۆزیوەتەوە؛ کە پۆلیسمان ناردە ئەوێ، ده‌ركه‌وت هه‌رسێ سووتاوه‌كه پیاون."
عه‌مید (سه‌رحه‌د) گوتیشی: "هه‌رسێ ته‌رمه سووتاوه‌كه‌مان ڕه‌وانه‌ی 'دادپزیشكی'ـیەکەی كه‌ركووك كرد و، لێكۆڵینه‌وه له‌و باره‌یه‌وه ده‌ستی پێ كردووه."
نەشوان بەرزنجی




