سێ كاندیدی به‌هێز بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئۆباما

ئه‌مه‌ریكا-KDP.info- له ئه‌مه‌ریكا و له هه‌ڵمه‌تی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كاندیدانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، هه‌ر حه‌فته‌یه و ڕكابه‌رێكی نوێ ده‌بێته پاڵه‌وانی نێو مێدیاكان، بۆ ئه‌مجاره تید كرۆز و دوو له كاندیدی دیكه دیارترینیان بوو.
له كه‌ناڵی فۆكس بیوزنس، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی شه‌شه‌می كاندیدانی كۆماری بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا به ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی زۆر ساز درا.
له‌نێو گشت ئه‌و كاندیدانه‌ی كه بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له لیستی كۆمارییه‌كان كێبركێ ده‌كه‌ن، تید كرۆز و دۆنالد ترامپ مشومڕێكی زۆریان پێوه‌ست به ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و ئه‌مه‌ریكا و شه‌ڕی دژ به داعش و گه‌لێك پرسی دیكه كرد.
له به‌شی یه‌كه‌می كێبركێكه‌دا هه‌ریه‌ك له ڕاند پاڵ، كارلی فیۆرینا، مایك هه‌كه‌بی و ڕێك سانترۆم به‌شدار بوون.
به‌شی دووه‌میش (دۆنالد ترامپ، تێد کروز، مارکۆ ڕوبیۆ، بێن کارسۆن، کرس کرستی، جێب بوش، جان کەیسک به‌شداریان كرد).
سەبارەت بە شەڕی دژە تێرۆر، مایک هەکەبی گوتی ئیسلامی ڕادیکاڵ نەک تەنها هەڕەشەیە بۆ سەر ئیسرائیل یان ئەمەریکا، بەڵکو بۆ هەموو مرۆڤایەتی. گوتیشی پاراستنی ئەمەریکا ئەرکی سەرۆکە.
خانم کارلی لای خۆیەوە ئاماژه‌ی دا كه، ئەمەریکاییەکان لە مەسەلەی کۆچبەرانی سووری هەست بە ترس دەکەن و نیگەرانن، بۆیە پێویستە سیستەمێکی کۆچبەری بە شێوەیەک دابنرێت کە بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا بپارێزێت. پاشان گوتی نابێت ئەمەریکا ڕێبەرایەتی لە گۆڕەپانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئێران و ڕووسیا چۆڵ بکات، بەڵکو دەبێت خۆی ڕێبەرایەتی بکات.
لە بەشی دووەم مشتومڕەکان لە نێوان دۆنالد ترامپ و تید کروز زۆر گەرم بوون. ترامپ ڕووی دەمی کردە کروز و پێی گوت تۆ لە دایکبووی وڵاتی کەنەدایت و مافی ئەوەت نییە خۆت بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کاندید بکەیت. بەپێی دەستووری ئەمەریکا تەنها ئەوانەی لە ئەمەریکا لە دایکبوون بۆیان هەیە ببنە سەرۆکی ئەمەریکا.
ئێستا بەشێک لە کۆمارییەکان لە بەرەوپێشچوونی ترامپ نیگەرانن و مەترسییان هەیە ئەمە بە قازانجی دیموکراتەکان بکەوێتەوە.
بەشداربووان ڕەخنەی توندیان لە سیاسەتی دەرەوەی سەرۆک ئۆباما گرت و هێرشیان کردە سەر خانم هێلاری كلینتۆن کە هەلێکی زۆری هەیە ببێتە کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی.
جێب بوش گوتی ئەگەربێت و هێلەری ببێتە سەرۆک، ئەوا دەبێتە کارەسات بۆ ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا. مارکۆ ڕوبیۆیش گوتی هێلەری لەو ئاستدا نییە ببێتە فەرماندەی باڵای ئەمەریکا.
له‌و مشتومڕه دا تید كرۆز ڕه‌خته‌ی توندی له ترامپ گرت و له كاندیدێكی لاوازی ناوبرد كه ئه‌و ته‌نیا هی سه‌ر شاشه‌یه و له ناوه‌ڕۆكدا هیچی پێ نییه. له وه‌ڵامدا كه ئه‌و كه‌نه‌دی بێ یان ئه‌مه‌ریكایی ئه‌و له ئه‌مه‌ریكایه و بۆ ئه‌مه‌ریكایش تێده‌كۆشێ، وه‌ڵامه‌كانی كرۆز له‌باره‌ی ڕه‌وشی ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا و شه‌ڕی دژ به داعش به‌لای جه‌ماوه‌ره‌وه په‌سه‌ند بوون و بوو به یه‌كێك له دیارترین ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له به‌رنامه‌دا گفتوگۆیان پێوه‌ست به پرسه‌كان ده‌كرد.
دوای كۆتای هاتنی به‌رنامه به‌گوێره‌ی شیكاری سیاسییه‌كان سێ له‌و كاندیدانه‌ی كۆماری كه تا ئێستا زۆر به‌هێزن بریتین له تید كرۆز و دۆنالد ترامپ و ماركۆ ڕۆبیۆ، به‌ڵام حه‌فته دوای حه‌فته ریزبه‌ندی باشترینه‌كان ده‌گۆڕی كه به‌گوێره‌ی لێهاتوویان و جۆری ئه‌و لێدوانانه‌یان خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا متمانه‌یان پێده‌به‌خشێ.




