٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاژنی ئەردەن لەسەر ئالان کوردی هاتە جواب

سەرچاوە: KDP.info

عەمان، ئەردەن-KDP.info-  شاژنی وڵاتی ئەردەن(ڕانیا عەبدوڵلا)، وەک وەڵامێک و سەرزەنشتکردنی گۆڤارە فەرەنساییەکە، وێنەیێکی کاریکاتۆریی (ئالان کوردی)، لە تۆری کۆمەڵایەتییەکەی لە تویتەر بڵاو کردووەتەوە.
بەپێی بەیاننامەیەکی دیوانی پاشایەتیی ئەردەن، شاژنی ئەو وڵاتە(ڕانیا عەبدوڵڵا)، وەک وەڵامێکی سەرزەنشتکارانە بۆ ئەو کاریکاتۆرە پووچەی کە گۆڤارە فەڕەنساییەکەی شارلی ئیبدۆ بڵاوی کردووەتەوە، تێیدا لەسەر کاریکاتۆرەکە نووسیویەتی: "ڕەنگە ئالان لە پاشەڕۆژدا ببوایە بە دکتۆر، مامۆستا یان باوکێکی خۆشەویست.. سپاس بۆ ئوسامە حەجاج کە بیری منی لەو ڕووەوە بە وێنە کێشاوە."
(ئالان کوردی) ئەو منداڵە بوو کە بە هۆی قەیرانەکانی سووریا و ڕۆژئاوای کوردستانەوە، بە تایبەت هێرشەکانی داعشەوە، خێزانەکەی لە هەوڵدا بوون بە شێوەی قاچاخ لە تورکیاوە بەرەو یۆنان کۆچ بکەن، بەڵام لەگەڵ دایکی و برایێکی دیکەیدا لە دەریادا خنکا، کەچی گۆڤارە فەرەنساییەکە، لە کاریکاتۆرێکی پووچ و ناواقیعیدا وای نیشان داوە کە، ئەگەر هاتبا و (ئالان)ـیش لە ژیاندا مابایە و گەورە بووبایە ڕەنگە دەستدرێژیی سێکسی کردبایە سەر کچانی ئەڵمانیا. ئەمە گوایە وەک ئاماژەیەک بۆ ئەو هەوڵی دەستدرێژییەی لە اموەی کەمتر لە مانگێکدا لە ئەڵمانیا رووی دا. 


 

هەواڵی پەیوەندیدار