پهكهكه و توركیا دوو منداڵی دیكهیان كرده قوربانی

جهزیرێ-KDP.info- لە ئەنجامی بەردەوامی ئۆپەراسیۆنی دەوڵەتی تورکیا دژی پەکەکە، 2 منداڵی دیکە شەهید بوون و یەکێکی دیکەیش بە سەختی بریندار بوە و، هەروەها جگه لەو 2 منداڵە 3 هاووڵاتی سڤیلیش شەهید بوونە.
ماوەی مانگێک دەبێت یاسای قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە جەزیرێی سەر بە شرناخ بەردەوامی هەیە و، شەڕیش لە نێوان پەکەکە و سەربازانی تورکیا خەستتر بوەتەوە و، شەهیدبوونی هاووڵاتیش سڤیلیش رێژەیان لە بەرزبوونەوەدایە.
لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا 2 منداڵ بە ناوی یوسف کە تەمەنی 12 ساڵان بوو و، هەروەها بوشرای تەمەن 10 ساڵان کە هەردوکیان خوشک و برا بوون. برایەکی دیکەشیان بە ناوی دیلان بە سەختی بریندار بووە و، ئێستا لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت.
هەروەها 3 هاووڵاتی دیکەیش هەر لە جەزیرێ شەهیدبوون و 4ی دیکەیش بریندابوون، کە هەر چواریان ئێستا لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن.
کارزان گلی




