٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەرۆکی مەهەپە ترساوه‌ و له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌

سەرچاوە: KDP.info
سه‌رۆكی مه‌هه‌په‌.

ئانكارا-KDP.info-  سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی ناسیۆنالیستی تورکیا  مەهەپە، بە هۆی خراپی باری تەندروستییەوە دەکەوێتە نەخۆشخانە و، بە پەلە نەشتەرگەری بۆ دەکەن.

(دەوڵەت باخچەلی) سەرۆکی مەهەپە بە هۆی خراپی باری تەندروستییەوە دەکەوێتە نەخۆشخانە و، نەشتەرگەری دڵی بۆ دەکرێت. بە گوێرەی زانیارییەکان نەشتەرگەرییەکەی بە سەرکەوتووی بۆ ئەنجام دراوە، بەڵام تاوەکو ئێستایش هەر لە نەخۆشخانەیە و، پزیشکان بە فەرمی لەسەر تەندروستی لێدوان نادەن.
باخچەلی لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت لە شاری کۆجەیلە لە تورکیا نەشتەرگەری بۆ كراوه‌ و، بە گوێرەی زانیارییەکانیش ئەو ماوەیەکی زۆرە نەخۆشی دڵی هەیە، بۆیە ئەمجارەیان پێویست بوە نەشتەرگەری بۆ بگرێت.
ئەو بە هیچ شێوەیەک پێشتر باسی لە خراپی باری تەندروستی خۆی نەکردوە، هۆکارەکەیشی ئەوەبوە، کە ئێستا لەناو مەهەپەدا دەنگیک بەرز بوەتەوە و، داوای لابردنی باخچەلی دەکەن، بۆیە ترساوە بە هۆی نەخۆشییەوە لە پۆستەکەی دووری بخەنەوە.

کارزان گلی

هەواڵی پەیوەندیدار