نووری بریمۆ: رژێمی سووریا پهیهدهی كردووهته حاكم

ههولێر-KDP.info- ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان-سووریا، (نووری بریمۆ) دهڵێ، رژێمی سووریا پهیهدهی له رۆژئاوای كوردستان كردووهته حاكم و، ئهوان فهرمانی رژێم جێبهجێ دهكهن.
(نووری بریمۆ) ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان- سوریا، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، لایەنێک لە رۆژئاوا بە زۆرەملێ و هەڕەشە خۆی فەرزکردووە و دەرئەنجامەکانی ئەو تاکڕەوییەش چۆڵکردنی خاکی رۆژئاواو ئەو ڕێژە زۆرە پەنابەرەیە کە ماڵ و گوزەرانی خۆیان جێهێشتووە، پەیەدە بووەتە دەستەیەک لە دەستەکانی رژێمی سووریا، بووهتە هەڵگری چەکی ڕژێم لە ناوچە کوردییەکان، لە رۆژئاوای کوردستان بووەتە حاکم، کێ کردووەیەتی بە حاکم، ڕژێمی سوریا کردوویەتی بە حاکم، پەیەدە بە چەک و پارەی ئەو ڕژێمە کاردەکات، هەتا ئەو بارەگانەی کە تێدایە هی ڕژێمی سوریانە، پەیەدە بە ئەمر و فەرمانەکانی ئەو ڕژێمە کار دەکات.
(بریمۆ) ئەوەشی گوت:" (سەرۆک بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەردەوام هەوڵی داوە حزبەکانی رۆژئاوا لە دەوری یەک کۆبکاتەوە، بۆیە پێویستە پەیەدە چاو لە ئەزموونی هەرێمی کوردستان بکات، چونکە تەنها بە یەکگرتووی دەتوانن ڕووبەڕووی دوژمنان ببنەوە، (سەرۆک بارزانی) هەموو ژیانی خۆی بۆ ئەوە تەرخانکردووە تا میللەتەکەی بە ئازادی بژیت، هەر بۆیە هیچ کەس و لایەنێک ناتوانێت ڕۆڵی (سەرۆک بارزانی) بشارێتەوە، (سەرۆک بارزانی) خەمخۆری کوردانی هەر چوارپارچەی کوردستانە، ئەگەر لەبەر بەڕێزیان نەبووایە ئەمڕۆیش کۆبانێ ئازاد نەدەکرا، بۆیە رۆڵی سەرۆکی هەرێم هەر لەسەرەتاوە تا ئەمڕۆ دیار و بەرچاو بووە، کە بەردەوام تەئکیدی لەوە کردووەتەوە کە بەس لایەنەکانی رۆژئاوا ببن بەیەک من بە هەموو شێوەیەک پشتگیری لە ئێوە دەکەم و سوودێکی زۆرتان دەبێت بۆ خەڵکی رۆژئاوای کوردستان، بەڵام ئەگەر نەبن بەیەک زەرەر دەکەن، ئێمە لەژێر سەرپەرشتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، 3 ڕێکەوتنمان ئیمزاکرد، ڕێککەوتنی هەولێر یەک، هەولێر دوو، دهۆک، زانیمان کە پەیەدە پێگری بەو رێککەوتنانە ناکات، بەڵام لەبەر (سەرۆک بارزانی) و بەرژەوەندی کورد و کوردستان بوو، بەڵکو بتوانین ناوماڵی کوردی ڕێک بخەین و کورد ببێت بەیەک، بەڵام وڵاتانی دەوروبەر هیچ کاتێک ناهێڵن و ئەمر و فەرمانەکانی (سەرۆک بارزانی) جێبەجێ ببن و کورد ببێت بەیەک، چونکە ئەگەر بوون بە یەک، دەوڵەتی کوردی دروست دەبێت.
ڕابین شێروانی




