ئه‌نه‌كه‌سه، یه‌ك ملیۆن ئیمزا ده‌داته بانكی مۆن

سووریا-KDP.info- ئه‌نه‌كه‌سه، كه‌مپینێكی له رۆژئاوای كوردستان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی یه‌ك ملیۆن ئیمزا راگه‌یاند و به یاداشتێكی سیاسییه‌وه راده‌ستی بانكی مۆنی ده‌كات.
ئه‌نجوومه‌نى نیشتیمانى كوردى سوریا (ئه‌نه‌كه‌سه) له رۆژئاواى كوردستان ده‌ستى به كه‌مپینى كۆكردنه‌وه‌ى یه‌ك میلیۆن ئیمزا كردووه كه تا 21ى ئه‌م مانگه له كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزا دا به‌رده‌وامیان ده‌بێ.
مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئمزایانه‌دا بۆ ئه‌وه‌یه تا سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بانكی مۆن له پرسی كورد له رۆژئاوادا ئاگادار بكرێته‌وه، چونكه 25ی ئه‌م مانگه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له جنێڤ بۆ پرسی سووریا سازده‌كرێ و ئه‌نه‌كه‌سه‌یش ده‌یه‌وێ پرسی كورد و داواكاری گه‌لی كورد له سووریادا بخاته به‌رده‌م جیهان.
له كاتی راده‌ستكردنی ئه‌و ئیمزایانه بۆ بانكی مۆن، ئه‌نه‌كه‌سه یاداشتێكی سیاسیش هاوپێچی ئیمزاكان ده‌كات كه داواكاری گه‌لی كوردی له سووریادا تێدا نووسراوه.




