چۆمانیش ده‌ستی پێكرد..100 ملیۆن دینار ساڵانه بۆ حكوومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه

چۆمان-KDP.info- له چۆمان، ئه‌و فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه‌ی حكوومه‌ت كه خانووی كرێیان بۆ گیرابوو، چۆڵكران و ساڵانه‌یش 100 ملیۆن دینار به‌وهۆیه‌وه بۆ حكوومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه.
دواى ئه‌وه‌ى له سنوورى قه‌زاى سۆران ئه‌و فه‌رمانگه حكوومییانه‌ى له خانووى كرێدابوون و به بڕیارێك له كۆمه‌لگاى لاوان شوێنیان بۆ كرایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى خه‌رجى كرێى مانگانه بۆ حكوومه‌ت بگه‌ڕێته‌وه، له قه‌زاى چۆمانیش ده‌ستكرا به یه‌كخستنى ئه‌و فه‌رمانگانه‌ى له خانووى كرێدابوون بۆ ئه‌و شوێنانه‌ى كه بینایه‌ى حكوومین و یان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى و فه‌رمانگه‌كانى دیكه جێگه‌یان بۆ كرایه‌وه..به‌گوێره‌ی لێدوانێكی قایمقامی چۆمانیش ئه‌و هه‌نگاوه واده‌كات كه ساڵانه حكوومه‌ت 100 ملیۆن دیناری بۆبگه‌ڕێته‌وه.




