نیویۆرك تایمز: ده‌بێ ئه‌مه‌ریكا چاره‌یه‌ك بۆ هه‌رێم بدۆزێته‌وه

نیویۆرك-KDP.info- رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز، هۆشداری دایه ئه‌مه‌ریكا كه پاڵپشت بێ بۆ چاره‌كردنی ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی كه رووی له هه‌رێمی كوردستان كردووه.
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز له نووسینێكدا هۆشداری دایه ده‌سته‌ڵاتی ئه‌مه‌ریكا كه هه‌رێمی كوردستان تووشی قه‌یرانی ئابووری بووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه نرخی نه‌وت دابه‌زیوه و به‌غدایش بودجه‌یان بۆ نانێرێ.
رۆژنامه‌كه له‌كاتێكدا باسی پێشمه‌رگه‌ی كردووه له سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر داعشدا، هاوكات به پێویستی زانیوه كه ئه‌مه‌ریكا پاڵپشتی كوردان بێ، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی كارنه‌كاته سه‌ر ره‌وشی جه‌نگ له ناوچه‌كه دا.
له‌م نووسینه‌ی نیویۆرك تایمزدا، ئاماژه‌یش دراوه كه هه‌رێمی كوردستان 18 ملیار دۆلار قه‌رزاره، بۆیه داوای له ئه‌مه‌ریكایه به دوای رێگه چاره‌یه‌ك بگه‌ڕێ بۆ پاڵپشتی كردنی هه‌رێمی كوردستان تا له‌و قه‌یرانه‌ی به‌رۆكی گرتووه رزگاری بێ.




