٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"په‌یه‌ده‌، رۆژئاوای خستووه‌ته‌ دۆخێكی خراپه‌وه‌"

سەرچاوە: KDP.info
دوو مێرمندال كه‌ له‌ لایه‌ن په‌یه‌ده‌وه‌ چه‌كدار كراون. ئه‌رشیڤ

ڕۆژئاوای کوردستان-KDP.info-  ئەندامێکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا دەڵێ، ڕۆژ بە رۆژ ڕۆژئاوای کوردستان لەژێر سایەی سیاسەتی پەیەدە خراپتر دەبێت و ئێستا سیستەمی کوریای باکووریان گرتووەتە بەر؛ پەیەدە بەو بڕیارانەیەوە خەڵکی ڕۆژاوای، هەژار و دەربەدەر کردووە.

ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (د. کاوە ئازیزی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ڕۆژ بەرۆژ دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان خراپتر دەبێت؛ پەیەدە هەر ڕۆژە و، بڕیارێک دەردەکات کە دەبێتە ھۆی ھەژاربوون وئاوارەبوونی خەڵکی سڤیل و دەبێتە ھۆی ئەوەی کورد لە ڕۆژئاوا زیاتر پارچە بێت."

(د. کاوە ئازیزی) گوتیشی، لە عەفریندا لە 16 ساڵانەوە هەتا  60 ساڵان خەڵک ڕەشبگیر دەکەن و، دەیبەنە سەربازی؛ شارەکە پیاوی لێ نەماوە! ژن و پیاو لەیەک دادەبڕێ؛ ھەر کوردێک لە ئەورووپاوە بێتە ڕۆژئاوا پێویستە هەتا 5 ساڵ، ساڵێ ھەزار دۆلار بدات."

(ئازیزی) ڕوونیشی کردەوە، لە ڕۆژئاوای کوردستان بە ھۆی سیاسەتی چەوتی پەیەدەوە ڕاگەیاندنی ئازاد نەماوە و ئەندامانی ئەنەکەسە و پەدەکە دەستگیر دەکەن  و، بەردەوام خەڵک دەڕفێنن.
دەڵێ ڕۆژئاوای کوردستان لە سای پەیەدەوە دەڵێی کوریای باکوورە!
ئاشکرایشی کرد: "ئەندامانی ئێمە دەستگیر کراون یاخود ھەڕەشەی گرتنیان لێ دەکەن."

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار