٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"به‌بێ به‌غدایش، ڕیفراندۆمی هه‌رێم دەکرێ"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  (هه‌ندرێن محەممەد) سەرۆکی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان، ڕاگەیاند، ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم زۆر ئاسانترە لە هەڵبژاردنى پەرلەمان، چونكه‌ تۆماری حزبە سیاسییەکانی تێدا نییە، هەروەها تۆماری کاندیدەکانی تێدا نییە و، ئەو کەره‌ستانەی بەکاریش دێن، جیاوازن.


(هه‌ندرێن محەممەد) بۆ ماڵپەڕى فەرمیى پارتى دیموکراتى کوردستان گوتیشى: "لە ماوەی کەمتر لە 280 ڕۆژدا دەتوانین ڕاپرسییەکەی کوردستان بکەین، ئەگەر بە فەرمی داوامان  لێ بکرێت دەتوانین زۆر زووتر لەو ماوە دیاریکراوەیش ڕیفراندۆمەکە بکەین."
سەرۆکی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان جەختى کردەوە، دەتوانن بەبێ بەغدا ڕاپرسییەکە بکەن؛ بەپێی یاسا ئێمە وەکو کۆمسیۆن بەرپرسیارین لە  هەموو کاروبارەکانی ڕێکخستنی ڕیفراندۆم لەسەر ئاستی کوردستاندا و، بەغدا هیچ ڕۆڵێکی لەو کارەدا نابێ.


گوتیشی: "لە هەر پرۆسەیەکی ڕاپرسیدا کە بە ئیشی ئێمەوە گرێ دراوە، پێوەندیمان لەگەڵ چەندین ڕێکخراوی نێودەوڵەتیدا هەیە، لەوانە ڕێکخراوەکانی UN کە لەگەڵماندان هەم بۆ چاودێری و هەم بۆ ڕاوێژکاری.''

یەحیا سابیر
 

هەواڵی پەیوەندیدار