فه‌ره‌نسا به كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوی دیكه‌وه پشتیوانی پێشمه‌رگه ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info- لهدیداریاندا له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی شاندی باڵای سه‌ربازی فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌یان به نیازه كۆمه‌ڵێك هه‌نگاو بگرێته‌به‌ر بۆ پشتیوانیكردنی زیاتری پێداویستی شه‌ڕه‌كه بۆ هێزی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی داعشدا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 14/1/2016 (مه‌سروور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی پێشوازی كردنی له شاندێكی باڵای سه‌ربازی فه‌ڕه‌نسا به سه‌رۆكایه‌تی (جه‌نه‌ڕاڵ گریكۆر دی سانت كۆینتن) فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌تی فه‌ڕه‌نسا، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه تا ئێستاش داعش و تیرۆر هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ئاسایشی جیهان، باشترین به‌ڵگه هێرش و په‌لاماره‌كانی فه‌ڕه‌نسا بوو. ئه‌مه‌ش ده‌خوازێ زیاتر هاوكار و پاڵپشتی یه‌كتری بكرێت و پێویسته وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی جیهانیدا له پێداویستی و تێچووی شه‌ڕه‌كه‌دا پاڵپشتی زیاتری پێشمه‌رگه بكه‌ن.
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه كرد و رایگه‌یاند، له‌وكاته‌ی شه‌ڕه‌كه ده‌ستی پێكردووه، هێرشه‌كه‌ی مانگی كانوونی یه‌كه‌می رابردووی داعش دژ به سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری پێشمه‌رگه یه‌كێك بوو له گه‌وره‌ترین هێرشه‌كانی، به‌ڵام به ئازایه‌تی و قاره‌مانی پێشمه‌رگه تێكشكێندرا.
(مه‌سروور بارزانی)، داوای له شاندی باڵای سه‌ربازی فه‌ڕه‌نسا كرد، پێویسته له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی دیكه‌ی هاوپه‌یمانی جیهانیدا دووپات له چاره‌سه‌ری كێشه ئابووری و دارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكرێته‌وه، كه به‌هۆی بڕینی بودجه له‌لایه‌ن به‌غدا، تێچووی زۆری شه‌ڕ، بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و دابه‌زینی نرخی نه‌وت روبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه.
له‌لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی شاندی باڵای سه‌ربازی فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاند، فه‌ڕه‌نسا به نیازه كۆمه‌ڵێك هه‌نگاو بگرێته‌به‌ر بۆ پشتیوانیكردنی زیاتری پێداویستی شه‌ڕه‌كه بۆ هێزی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی داعشدا.
تاوتوكردنی بارودۆخی سیاسی به گشتی و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی سه‌ربازی بۆ زیاتر گۆشه‌گیركردنی تیرۆریستانی داعش به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.




