ئۆباما ڕه‌خنه‌ی له كۆمارییه‌كان هەیه

ئه‌مه‌ریكا-KDP.info- سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا باراك ئۆباما جارێكی دیكه له مێدیاكانی ئه‌مه‌ریكاوە هێرشی كرده‌وه سه‌ر كۆمارییه‌كان و به سه‌رلێشێواوی ناو بردن كه له خۆیانه‌وه قسه ده‌كه‌ن و به‌بێ به‌ڵگه ده‌دوێن.
باراك ئۆباما، له دوای ئه‌وه‌ی دواهه‌مین گوتاری ساڵانه‌ی خۆی پێشكه‌ش كرد و باسی له ئابوورییه‌كی به‌هێز بۆ ئه‌مه‌ریكا كرد، كۆمارییه‌كان ڕه‌خنه‌یان له ئۆباما گرت كه ئۆباما دەوڵەتێکی لاوازی بۆ زۆرێك له پرسه‌كان هه‌بووه.
له به‌رانبه‌ردا ئه‌مڕۆ ئۆباما جارێكی دی هاته‌وه ده‌نگ و پێیانی گوت، كه كۆمارییه‌كان له خۆیانه‌وه ده‌دوێن، ئه‌وان به‌ڵگه‌یان له‌سه‌ر شته‌كان نییه و ته‌نیا ده‌دوێن و ده‌یانه‌وێ له مێدیاكانه‌وه ده‌ركه‌ون.
ئۆباما گوتی زۆرێك له به‌ربژێره‌كانی كۆمارییه‌كانیش كه ڕه‌خنه‌م لێ ده‌گرن، بێئه‌زموون ونەزموونە.




