ئه‌رمه‌نه‌كانی هه‌رێمیش ئاماده‌ی جه‌نگن

ئه‌مه‌ریكا-KDP.info- ماڵپه‌ڕی فۆرین‌پالیسی له وه‌سفێكی ئه‌رمه‌نه‌كانی كوردستاندا ده‌ڵێ، ئه‌وان ئاماده‌ی جه‌نگن كه له پێناو پاراستنی كوردستاندا چه‌ك هه‌ڵگرن و دژی داعش بجه‌نگن.
پێگه‌كه ئاماژه‌یشی داوه، ئه‌رمه‌نه‌كانی كوردستان، گه‌لێك دڵیان بە کوردستان خۆشە، چونكه هەم دەوڵەتی هه‌رێمی كوردستان و، هەم كورده‌كان خۆیان ڕێزێکی زۆریان لێ ده‌گرن و له كوردستانیبوونی خۆیان زۆر ڕازین.
به گوێره‌ی مێدیاكانی بیانی 19هه‌زار ئه‌رمه‌ن له هه‌رێمی كوردستاندا ده‌ژین.




