٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خوێندنی ئێواران له‌ زانكۆی سه‌لاحه‌دین كرایه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info
زانكۆی سه‌لاحه‌دین.ئه‌رشیڤ.

هه‌ولێر-KDP.info-  زانکۆی  سەلاحەدین  بڕیاری دا بە کردنەوەی چەند بەشێکی خوێندنی ئێواران لەو زانکۆیەدا.

بەپێی ڕاگەیێندراوێکی زانکۆی سەلاحەدین کە کۆپیەکی بۆ ماڵپەڕی  فەرمیی پارتی دیموکراتی  کوردستانیش نێردراوە ئاماژە بەوە کراوە  لە کۆبونەوەی ڕۆژی  14ی 1ی 2016 بڕیار لەسەر کردنەوەی چەند بەشێک لە خوێندنی ئێواران  بە مەرجی  تایبەت  و کرێی ساڵانەیان دراوە.
لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە کە دوای بڕیاری ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ژمارە 1 ساڵی 2016 تایبەت بە ڕەزامەندیدان لەسەر کردنەوەی خوێندنی ئێواران و، بە مەبەستی دابینکردنی داهات بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان و زانکۆکان، بە ڕەچاوکردنی کوالێتی خوێندن و پێداویستیەکانی بازاڕ ئەنجومەنی زانکۆی سەلاحەدین بڕیاریدا بە کردنەوەی چەند بشەێکی خوێندی ئێواران.
زانکۆی  سەلاحەدین بە چەندج مەرجێک قوتابیان لە خوێندنی ئێواران وەردەگرێت کە ئەوەش مەرجەکانە:.
مەرجەکان:
1 - دەبێت پێشکەشکار بڕوانامەی پۆلی شەشی ئامادەیی زانستی یان 'وێژەیی'ـی هەبێت.

2 - مەرجی تەمەن و ساڵی دەرچوون لە شەشی ئامادەیی ڕەچاو ناکرێت

3- بۆ هەر بەشێک ڕەچاوی 35 نمرە کەمتر دەکرێت بە پێی کۆنمرەی ئەنجامی ئەمساڵی وەرگرتنی قوتابی.

4- پێشکەشکار ئەرکی نیشتەجێبوون و دەرماڵەی خوێندن و پێداویستی خوێندنەکەی ناکەوێتە سەر ئەستۆی زانکۆ، بەڵکو ئەگەر قوتابی پێویستی بە بەشی ناوخۆیی هەبێت دەبێت مانگانە (100)هەزار دینار بداتە سەرۆکایەتیی زانکۆ بۆ نیشتەجێبوون وەک قوتابیانی بەیانیانی زانکۆ؛ بۆ دابینکردنی شوێنی حەوانەوە سەرۆکایەتی زانکۆ تەنها بۆ ئەمساڵ  دابینکردنی بەشە ناوخۆیی بۆ قوتابی بە خۆڕایی دەبێت.
5- ماوەی پێشکەشکردن لە ڕێکەوتی 17/1/2016 تا 21/1/2016 لەو کۆلێژانەدا بەردەوام دەبێت کە قوتابی مەبەستییەتی لێیان بخوێنێت.



یەحیا سابیر

 

هەواڵی پەیوەندیدار