وەزارەتی دارایی: لە هیچ خەرجییەك لە دەرەوەی پێشینە بەرپرس نین

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایدەگەیێنێت، لە هیچ خەرجییەك بەرپرس نین كە لە دەرەوەی پێشینەی بەردەوامی مانگانەی ئەو فەرمانگانە دەكرێت كە نەبەستراونەتەوە بە وەزارەتەوە.
بەپێی نووسراوێك كە دەست ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان كەوتووە، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە: "وەزارەت هیچ پابەندبوونێكی یاسایی و كارگێڕی و دارایی ناكەوێتە ئەستۆ بۆ هەر خەرجییەك كە لە دەرەوەی پێشینەی بەردەوامی مانگانە بێت وەك (گرێبەستكردن و كڕین و ...هتد) كە ڕەزامەندیی پێشوەختەی وەزارەتمانی نییە و وەزارەتمان بەرپرس نابێت لە خەرجكردنی، بێجگە لەو حاڵەتانەی كە سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندی لەسەر دەدات".
فائیزە حەمید




