ئه‌ردۆگان: په‌كه‌كه سه‌لماندی نوێنه‌ری كورد نییه

ئانکارا-KDP.info- سه‌رۆككۆماری توركیا (ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان)، سەرکۆنەی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئامه‌دی كرد و، به تووندییش هێرشی كرده سه‌ر په‌كه‌كه و گوتی، "سه‌لماندتان كه ئێوه نوێنه‌رایه‌تیی كورد ناكه‌ن."
ئاماژە بەوەی کە، ئەوان ئارامیی هاووڵاتیانی كوردیان تێكداوه. (ئه‌ردۆگان) له وتارێكیدا كه له ئا‌نكا‌را دای، هەروەها دەڵێ، ده‌وڵه‌تی توركیا به‌رده‌وام ده‌بێ له ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی دژی په‌كه‌كه، تا ئه‌وكاته‌ی له‌ناو خاكی توركیا وه‌ده‌ریان ده‌نێن.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا سەرۆککۆماری تورکیا هێرشی كرده سه‌ر هه‌ده‌په و گوتی، ئه‌وان به هیچ شێوه‌یه‌ك ئیراده‌ی سیاسیی خۆیان له‌ناو په‌رله‌مانی توركیا نیشان نەداوە، به‌ڵكو به‌رده‌وام له قه‌ندیله‌وه فه‌رمانیان پێ ده‌كرێت، تا چی بكه‌ن و چی نه‌كه‌ن.
(ئه‌ردۆگان) گوتیشی، "من هه‌ده‌په وه‌كو پارتێكی مه‌ده‌نی سیاسی ته‌ماشا ناكه‌م، به‌ڵكو په‌كه‌كه ئەوان وه‌كو ماشه به‌ركار دێنێت." هه‌روه‌ها گوتی، ده‌بێت بزانن هه‌ده‌په‌یش نوێنه‌ری كورد نییه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی نوێنه‌ری كورده توركیایه.
(ئه‌ردۆگان) هەر بە هێرشکردنە سەر حزبە کوردەکان نەوەستا بەڵکە هێرشی كرده سه‌ر سه‌رۆكی جه‌هه‌په (كه‌مال كلیچدارئۆغلو)ـیش و گوتی، ئه‌ویش به ئاشكرا پرۆپاگنده بۆ تیرۆر ده‌كات و، هه‌رگیز دژی ئه‌و خه‌نده‌قانه‌ی په‌كه‌كه نه‌وه‌ستاوه‌ته‌وه، "بۆیه پێی ده‌ڵێم، تۆیش قازمه‌یه‌ك هه‌ڵگره و له‌گه‌ڵ ئه‌وان خه‌نده‌ق هه‌ڵكه."
كارزان گلی




