٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

شەڕ لە نێوان حەشدی‌نیشتیمانی و داعشاندا بەردەوامە

سەرچاوە: KDP.info

خورماتوو-KDP.info-  بەرپرسی ئاساییشی خورماتوو ڕایگەیاند، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ رێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە ناوچەی حەمرین و تكریت هێرشیان كردووەتە سەر حەشدی نیشتیمانی و چەند ناوچەیەكیان كۆنتڕۆڵ كردووە، بەڵام لە ئێستادا سوپای عێراق دەستی بە هێرشكردن كردووە بۆ گرتنەوەی ئەو شوێنانە.

(فارووق ئەحمەد)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "لە سنووری حەمرین و تكریت لە دووڕێیانی "دور" و حەمرین، شەڕ لە نێوان حەشدی نیشتیمانی و داعشدا لە بەیانییەوە دەستی پێ كردووە، كە عەشیرەتی شەمەر لەوێ وەكو حەشدی نیشتمانی دەوام دەكەن و، داعش توانیویەتی چەند  شونێك كۆنتڕۆڵ بكات.

بەرپرسی ئاساییشی خورماتوو گوتیشی، لە ئێستادا سوپای عێراق هێرشی پێچەوانەی دەست پێ كردووە و هەوڵی گرتنەوەی ئەو شوێنانە دەدەن.
سەبارەت بە گرتنی رێگای نێوان تكریت – كەركووك، (ئەحمەد) گوتی، ئەو رێگایە هەر لە سەرەتای هاتنی داعشەوە گیراوە، چونكە ئەگەر بچن بۆ تكریت، پێویستە بێنە خورماتوو و دواتر بۆ ناحیەی عوزێم ئینجا لە حەمرینەوە بەرەو "دور" بڕۆن پاشان بچنە تكریت، كە ئێستا ئەو رێگایەیان گرتووە.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار