هونه‌رمه‌ند كه‌ریم كابان کۆچی دوایی کرد

سلێمانى-KDP.info- سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، هونەرمەندی ناوداری باشووری كوردستان (كەریم كابان)، لە تەمەنی 88 ساڵیدا له نه‌خۆشخانه‌ی شاری سلێمانی كۆچی دواییی كرد.
(كه‌ریم كابان) ناوی ته‌واوی (عه‌بدولكه‌ریم جه‌لال مه‌حموود)ە، یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده ناسراوه‌كانی كورد و باشووری کوردستان بە تایبەت و، زیاتر له 70 ساڵ له بواری هونه‌ریدا كاری كردووه. له‌ساڵی 1927 له گه‌ڕه‌كی شێخانی نزیك سه‌رای سلێمانی له خێزانێكی ئاینی له‌دایك بووه، له ساڵی 1941 یه‌كه‌مین گۆرانی گوتووه.
یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی ھونەرمەند پێیڕاگەیاندین، سه‌عات 11ى پێش نیوەڕۆ ئه‌مرۆ پێنجشەممە، لە مزگەوتی شێخ قادری چوێسەوە بەرەو دوائارامگا بەڕێدەکرێت.




