''ڕێككەوتنهوهی پارتی و یهكێتی، له بهرژهوهندیی گشتی و كوردستانه''

هەولێر-KDP.info- چاودێرێكی سیاسی رایگەیاند، لە پێناو خۆشگوزەرانیی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستاندا، پێویستە ڕێككەوتنی ستراتیژی لە نێوان پارتی و یەكێتیدا نوێ بكرێتەوە و پەرەی پێ بدرێت، تا كوردستان لە هەموو ئەو قەیرانانەی تێی كەوتووە، ڕزگاری بێت.
(عەبدولحەكیم خەسرۆ)، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ڕێككەوتنی ستراتیژیی نێوان پارتی و یەكێتی كاریگەری لەسەر هەرێمی كوردستان هەبووە و دەشبێت، لە سایەی ئەو ڕێككەوتنەیشدا گەلی كورد زۆر شتی بە دەست هێنا، ئێستایش بە هۆی ئەو گۆڕانكاریانەی لە ناوچەكە دروست بوون، پێویستە نوێ بكرێتەوە و پەرەی پێ بدرێت و، لەسەر هەندێك ئامانجی سەرەكی، بەرژەوەندییە باڵاكانی هەرێمی كوردستان كاریان لەسەر بكرێت، چونكە دۆخی دەرەكی لە هەرێمی كوردستان دهخوازێ، بە یەكهەڵوێستی و بە یەك ستراتیژییەت و خیتابی سیاسی مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت".
گوتیشی: "قهیرانی دارایی كه زۆر له وڵاتان تێیكهوتوون، هەرێمی كوردستانیشی گرتووهتهوه، بۆیە پارتی و یەكێتی كە هاوبەشی سهرهكین لە حكوومەتدا، پێویستە پڕۆژەیەكی هاوبەشیان هەبێت بۆ بەڕێوەبردنی كوردستان و بەرەو قۆناغێكی نوێ بەرن".
(خەسرۆ) ئاماژەیش دەدات: "لەو ڕێككەوتنەدا هاووڵاتیانی هەرێم سوودمەندی یەكەم دەبن، بۆیه پێویست دەكات هەموو لایەنە سیاسییەكان یەك پلانیان هەبێت، چونكه خاڵی هاوبەشیش لە نێوان پارتی و یەكێتیدا زۆرن و ڕێككەوتنێكیش هەبووە، ئێستایش زەمینەكی باش هەیە؛ له راستیدا ئهوان لە هەموو حزبەكانی دی زیاتر دەتوانن هەرێمی كوردستان رێك بخەنهوه، بێگومان دوای ئەوەیش هەوڵ دەدەن لایەنەكانی دیكەیش بێننە ناو ڕێككەوتنەكەوە، بۆ ئەوەی هەمووان پێكەوە ڕووبەڕووی هەموو كێشەكان ببنەوە. خۆ ناكرێت ئەوانی دیكەیش فەراموش بكرێن، بەڵام وەك گوتم ئەوان ڕێككەوتنێكیان لە نێواندا هەیە، بۆیە زیاتر دەتوانن لەبارهی زۆربەی پرسەكان كۆك بن و، بۆ خۆشگوزەرانیی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانیش، پێویستە ڕێككەوتنی ستراتیژی نوێ بكرێتەوە".
رابین شێروانی




