٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەكتەبی سەرۆك، سەرەخۆشی لە ماڵباتی حاجی ڕەسووڵی گرجان دەكات

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (حاجی ڕەسووڵی گرجان).

بە داخەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول، كاك (ڕەسووڵ حەسەن سۆفی) ناسراو بە (حاجی ڕەسووڵی گرجان)ـمان پێ گەیشت. سەرەخۆشی لە خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و سەرجەم خزم و كەسوكارتان و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خوای گەورە داواكارین گیانی كاك (ڕەسووڵ) بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموو لایەك ببەخشێت.

 

  انا للە وانا الیە راجعون

مەكتەبی سەرۆك      

هەواڵی پەیوەندیدار