تونێڵێكی 500 مه‌تری له شنگال دۆزرایه‌وه

شنگال-KDP.info- فه‌رمانده‌ى كه‌تیبه‌ى ئه‌ندازه‌ى سه‌ربازى رایده‌گه‌ینێ، تونێڵێكى درێژی 500 مه‌تریان دۆزیوه‌ته‌وه كه تیرۆریستانى داعشله شنگالدا هه‌ڵیان كۆڵی بوو.
لیوا( مه‌حموود كاكه‌یى) بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانی راگەیاند: " تیمه‌كانمان له كه‌رتى شنگال تونێڵێكى نوێیان دۆزیوه‌ته‌وه كه تیرۆریستانى داعش كۆڵیویانه و تێیدا وه‌كو حه‌شارگه و هه‌ڵگرتنى پێداویستى رۆژانه و كۆگاى چه‌ك وته‌قه‌مه‌نى و مینى چێنراو به‌كاریان هێناوه.
لیوا (مه‌حموود) راشیگه‌یاند :"ئه‌م تونێڵه پێشبینى ده‌كه‌ین زیاتر له 500 م بێت، به‌ڵام ده‌ستكاریمان نه‌كردووه بۆ سبه‌ینێ چاره‌ى ده‌كه‌ین و، ده‌كه‌وێته چه‌ند مه‌ترێك لاى چه‌پى تانكى ئاوی شنگاله‌وه.
نەشوان بەرزنجی




