٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

15 گومانلێكراو له‌ كه‌ركووك ده‌ستگیر كران

سەرچاوە: KDP.info
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر

كه‌ركووك-KDP.info- پۆلیسی قه‌زاوناحیه‌كانی كه‌ركووك له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئاسایش و پێشمه‌رگه‌ توانیویانه‌ له‌ سێ شوێنی سنووری شاری كه‌ركووكدا چەند داواكراو و گومانلێكراوێک ده‌ستگیر بكه‌ن.

عه‌مید (سه‌رحه‌د قادر) به‌ڕێوەبه‌ری پۆلیسی قه‌زاوناحیه‌كانی كه‌ركوك، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "هێزه‌كانمان له‌ پۆلیسی قه‌زاوناحیه‌كان به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ كاتژمێر 5 له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئاسایش و پێشمه‌رگه‌دا 15 داواكراو وگومانلێكراومان ده‌ستگیر كرد."

عه‌مید (سه‌رحه‌د) گوتیشی: "ئه‌و ده‌ستگیركراوانەی گوندی قه‌ره‌ته‌په‌ و مه‌لاعه‌بدوڵا و هندیە، کۆمەڵێ كه‌لوپه‌لی سه‌ربازییشیان پێوە گیراوە."

 

نەشوان بەرزنجی

 

هەواڵی پەیوەندیدار