له‌ناوه‌ران25 داعش كوژران

ناوه‌ران-KDP.info- له میحوه‌ری نوه‌راندا به بۆردومانی پێشمه‌رگه و فڕۆكه جه‌نگییه‌كان 25 داعش كوژران.
بەرپرسی میحوه‌ری ناوه‌ران (سه‌ربه‌ست تروانشی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "دیارە تیرۆریستانی داعش له گوندی خۆرسیباد دره‌نگانی شه‌و کەوتبوونە جموجۆڵ، بەڵام هێزه‌كانی پێشمه‌رگه توانییان شوێنه‌كەیان دەستنیشان بكه‌ن و تۆپبارانیان کردن و، پێنج تیرۆریستیان لە داعش كوشت".
(تروانشی) دەیشڵێت، ئەم به‌یانییەش هێزه‌كانی پیشمه‌رگه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان توانیمان چه‌ند شوێنێكی گرنگی تیرۆرستان له ناو گوندی خۆرسیباد ده‌ستنیشان بكه‌ین و فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانانیش بۆردوومانی شوێنه‌كانیان كرد و له ئه‌نجامدا زیاتر له 20 تیرۆریست كوژران؛ داعش وا بە شوێن لاشه‌كەیاندا وێڵن.
نه‌شوان به‌رزنجی




