دوای شه‌ڕی داعش، کورد سوپرایزی پێیە

ئه‌مه‌ریكا-KDP.info- كورد، دوای نه‌مانی داعش سوپرایزی زۆری بۆ جیهان هه‌یه، له سه‌رووی هه‌موویه‌وه ئه‌و خاكه‌ی به خوێن لێی زه‌و‌ت كرابوو، به خوێن وه‌ری‌دەگرێته‌وه؛ باڵاده‌ستیی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا سوپرایزێكه و سوپرایزی دیكه‌یش هه‌ن، كه له‌و ڕاپۆرته‌دا باس كراون.
ده‌ستپێك
100 ساڵ به‌سه‌ر سایكس‌پیكۆدا تێپه‌ڕی، دوای سه‌د ساڵ ڕۆژنامه‌كانی فه‌ره‌نسا، به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا كه وڵاته‌كانیان، سێكوچكه‌ی دابه‌شكردنی خاكی كوردستان بوون، گه‌یشتنه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه به‌ڵێ كورد کۆڵەکەی ئاشتین له ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا. كورد شایسته‌یە ببێتە ده‌وڵه‌ت، كورد نه‌بێ تیرۆر ده‌گاته کۆی پایته‌خته‌كانی جیهان، ئه‌وه كورده ئوستوره‌ی تیرۆری له جیهاندا شكاند؛ بۆیه جیهان له به‌رگێكی نوێ‌دا كورد ده‌بینێ و باڵاده‌ستیی كوردیش یەکەم سوپرایزە.
سوپرایزی یه‌كه‌م: باڵاده‌ستی
(كورد دروستكه‌ری ئاشتین له ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا) له توێژینه‌وه‌یه‌كی سیاسیی دوو مامۆستای زانكۆ له ئه‌مه‌ریكا، (ده‌یڤد ڕۆمانۆ و محه‌ممه‌د گورسس) كه پسپۆری سیاسه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینن؛ هه‌روه‌ها (ئه‌من و ئاسایش كلیلی سه‌ركه‌وتنی كورده له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین)، كه پێگه‌ی independent وای نووسیوه ده‌ست پێده‌كه‌ین، كه كورد له زمانی دیپلۆماسیدا به ئاشتی ناوی ده‌برێ و دواڕۆژێكی پرشه‌نگداریان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا هه‌یه.
هه‌روه‌ك independent باسی كردووه ئه‌و ئه‌منیه‌ت و ئاسایشه‌ی له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه كلیلی سه‌ركه‌وتنیه‌تی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا، كه تەواوی جیهان ئه‌و گه‌واهیه بۆ كورد ده‌ده‌ن كه له ناوچه‌یه‌كی چوارده‌وری ئاگردا كورده‌كان، (هه‌رێمی كوردستان) به ئه‌مانێكی زۆره‌وه ده‌ژیێن. ئه‌مه ده‌ستپێكی زۆرێك له مێدیا جیهانییه‌كانه كه كورد به ئه‌مان و ئاشتی و لێهاتوو له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ناو ده‌به‌ن.
له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیعدا و به‌تایبه‌ت له سیاسه‌تی ئیداره‌دانی ئاشتییدا، ئێستا كورد فه‌رمانڕانیی ناوچه‌كه ده‌كات بۆ له‌نێوبردنی تیرۆر. ئێستا پێشمه‌رگه له سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی به‌سه‌ر تیرۆریستانی داعشدا نزیك بووه‌ته‌وه، یه‌كێك له‌و ئه‌گه‌رانه‌ی كه دوای نه‌مانی داعش له عێراقدا پێشبینی ده‌كرێ، گه‌ڕانه‌وه و هانابردنی به‌غدایه بۆ باڵاده‌ستیی كورد. باڵاده‌ستیی كورد یه‌كه‌م سوپرایزی كورده له دوای نه‌مانی داعش له عێراقدا كه ئه‌و باڵاده‌ستییه گشت وڵاتانی دراوسێ دركیان پێی كردووه و له‌و ڕاستییه‌ش گه‌یشتوون. وڵاتانی دەڤەرەکە وه‌ك توركیا و سعوودیا و، 34 ده‌وڵه‌تی دیكه‌ی ئیسلامی ئه‌و ڕاستییه ده‌زانن كه كورد باڵاده‌ستیی له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه و شایه‌نی پێشتیوانیكردنیشه.
له ئاست نێوده‌وڵه‌تیشدا كورد ئه‌ندامی هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تییه له شه‌ڕی دژ به داعش و، له بازنه‌ی به‌رگریكردندایه له جیهان بۆ شه‌ڕی دژ به تیرۆر و، ئه‌مه‌یش چانسێكی گه‌وره‌یه بۆ كورد كه باڵاده‌ستی له شه‌ڕی دژ به تیرۆردا وه‌رگرتووه و، له‌و ئه‌ركه‌یشدا سه‌ركه‌وتوو بووه.
سوپرایزی دووه‌م: سنوور‌ی نوێ
به‌ر له‌وه‌ی باسی سنوور‌ی نوێ بكه‌م، سه‌رنجتان بۆ قسه‌یه‌كی (تاریق حه‌رب) پسپۆڕی یاسایی دیاری عێراق ڕاده‌كێشم كه ده‌ڵێ، "سه‌ركرده‌كانی كورد له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا ڕێك‌كه‌وتوون له‌سه‌ر سنووره‌كانی كوردستان"، جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه كه "ئه‌و خه‌نده‌قه‌ی له باشووری كه‌ركووك لێدراوه، به‌شێك له خاكی گوڵاڵه و خانه‌قینیش له‌خۆ ده‌گرێ؛ (بارزانی) ڕژده له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خه‌نده‌ق لێ بدرێ و سنووره‌كه بكێشێت و پێشتریش به میدیاكانی گوتووه سنوور‌ی كوردستان به خوێن دیاری ده‌كه‌ین و ئه‌مه‌یش قسه‌یه‌كی ئاسایی نییه؛ ئه‌مه سه‌ره‌تای پڕۆژه‌كه‌یه كه بارزانی ده‌ستبه‌رداری نابێ".
ئه‌و ناوچانه‌ی كه جاران پێی ده‌گوترا ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان داعش هات و داگیری كرد، پێشمه‌رگه به خوێن لێی وه‌رگرتووه‌ته‌وه، سنووره‌كان به‌شێكی پارێزگای مووسڵ و، ته‌واوی پارێزگای كه‌ركووك، به‌شێكی پارێزگاكانی سه‌لاحه‌دین و دیاله ده‌گرێته‌وه كه ئێستا پێشمه‌رگه سه‌نگه‌ری لەوێ قایم كردووه، ئه‌م ناوچانه كوردستانی بوون و، جاران سوپای عێراقی لێ بوو؛ هەڵبەت سوپای عێراق له‌وێ ڕایكرد و بۆ داعشی جێ هێشت، پێشمه‌رگه ئازایانه و بوێرانه بۆ خاكی خۆی جه‌نگا و هێڵی خۆی له به‌ره‌ی جه‌نگدا كێشا و گه‌له‌كه‌ی ڕزگار كرد. ئێستا پێشمه‌رگه له‌و هێڵه كۆنه نه‌ماوه كه وەختی خۆی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان بۆ كوردیان كێشابوو تا ڕژێمه‌كه‌ی (سه‌ددام) هێرشی بۆ نه‌كات، ئێستا پێشمه‌رگه هێڵێكی نوێی كێشاوه و كورد له عێراقدا خاوه‌نی هێڵە‌سنوورێکی نوێیه. ئێستا هه‌ڵوێستی نوێی كورد بۆ ئه‌و خاكه‌ی كه ڕزگاری كردووه ئه‌مه‌یه كه به خوێن نه‌خشاندوویه‌تی، هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری نابێته‌وه. سنوور‌ی نوێی كورد تابلۆی جیۆگرافی و له‌گه‌ڵ عێراقدا دیاری كردووه و، ئێستایش پێشمه‌رگه لێی باڵاده‌سته.
سوپرایزی سێیه‌م: پێگه‌ی دیپلۆماسی
پێگه‌ی دیپلۆماسیی كورد له‌چاو جارانی، له جیهاندا زۆر به‌رز بووه‌ته‌وه، چونكه كورد بۆ جیهان سه‌لماندی كه تا دوادڵۆپه بۆ به‌ره‌ی ئاشتی دژبە تیرۆر ده‌جه‌نگێ. ئێستا كارتی سیاسیی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا به‌هێزه و كورد ئه‌ندامێكی كارای هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تییه. پێوه‌ندیی دیپلۆماسیی كورد له ڕووی سیاسه‌تی ئیداره‌دانی خاكدا هه‌ڵكشاوه بۆ سیاسه‌تی تێگه‌یشتنی جیهان له خاكی كوردستان، ئه‌و پێوه‌ندییه دیپلۆماسییه وای‌كردووه كه جیهان پێناسه‌یه‌كی دیكه‌ی له دوای نه‌مانی داعش بۆ كورد هه‌بێ، ئه‌مه‌یش چانسێكی نوێ ده‌داته كورد كه به‌ره‌و ئامانجێكی گه‌وره بڕوات، كه ده‌وڵه‌تی كورده.
په‌یمانگای واشنتن بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی نزیك، له توێژینه‌وه‌یه‌كدا جه‌وهه‌ری پێوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی كوردی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین وا ناو بردووه، كه كورد له چه‌رخێكی زێڕیندایه و وڵاتانی پێشكه‌وتوو له هێڵێكی گه‌رمی دیپلۆماسیدان له‌گه‌ڵ كورددا.
سوپرایزی چواره‌م: ده‌وڵه‌تی كوردان
سه‌نته‌ری مووشه دایان، له توێژینه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی داوه كه داعش چه‌ند زیانی به كورد گه‌یاندووه هێنده‌ی دیكه‌یش جه‌نگانی كورد دژبە داعش سوودی پێ گه‌یاندووه، دوای نه‌مانی داعش كورد ده‌بێته ده‌وڵه‌ت.
ڕیفراندۆم كارتێكه كه له‌گه‌ڵ نه‌مانی داعش ڕاده‌گه‌یێنرێ، ئه‌مه ئه‌و نه‌خشه‌ڕێیه سیاسییه‌یه كه كورد ده‌یه‌وێ، كورد له‌و كاتەدا ده‌یه‌وێ ڕیفراندۆم بكات كه زه‌نگی نه‌مانی داعش بۆ جیهان لێ ده‌دات، سنووره‌كانی به ته‌واوی ده‌كێشێ و تێگه‌یشتنی سیاسیانه‌یش بۆ خه‌ڵكه‌كه دروست ده‌كات، پێكهاته‌كان له سایه‌ی كورددا كوردستانیبوونی خۆیان ئاشكرا كردووه، ئێستا كه سنوور‌ی نوێ كێشراوه، دوای نه‌مانی داعش پێده‌چێ كه هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رپه‌رشتیی ئه‌مه‌ریكا پارێزگاری له سنوور‌ی نوێی كورد بكات كه به‌خوێن له عێراقدا نه‌خشاندوویه‌تی.. بۆیه دوای نه‌مانی داعش پێده‌چێ به‌غدا هانا بۆ كورد بێنێ و ڕازی بێ به گشت داواكارییه‌كانی، چونكه ئێستا كورد له‌سه‌ر پێی خۆی وه‌ستاوه، به‌ڵام به‌غدا دوای داعش زۆر بێهێز ده‌بێ، به‌غدا ناچاره هانا بۆ كورد بێنێ و بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر مێزی گفتوگۆ و تكای پێكهاتن و شه‌راكه‌تی لێ بكات. به گوێره‌ی زۆربه‌ی ناوه‌نده‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی سیاسی، دوارۆژی كورد له دوای نه‌مانی داعش ڕوونه كه به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆییه و ئیدی كورد ده‌رفه‌تی سه‌ربه‌خۆیی له ده‌ست نادات، به‌ڵام چاوه‌ڕێی كاتی گونجاوه كه ئه‌مه‌یش پرۆسه‌یه‌كی ئه‌قڵانییه و به دڵنیاییه‌وه كورد له‌مه‌یاندا سه‌ركه‌وتن به ده‌ست دێنێ. كه‌وایه هه‌رچه‌نده به‌غدا تكای پاڕانه‌وه‌یشی هه‌بێ، كورد ئه‌و ده‌رفه‌ته نافه‌وتێنێ كه سه‌ربه‌خۆییه. كه كورد بۆ گفتوگۆ، كارتی سنوور و جیۆگرافیا و ئابوورییشی به ده‌سته‌وه بێ، نه‌خشه‌ڕێی ئابووریی ڕوونی بۆ داهاتوو هه‌یه كه كه‌ڵكوه‌رگرتنه له گازی سرووشتی و نه‌وت، به‌غدا به هه‌رچییه‌ك سازشی بۆ بکات، ئیدی كورد سوپرایزه‌كانی ته‌واوكردووه كه سوپرایزه گه‌وره‌كەیش ئه‌وه‌یه وه‌ك دوو ده‌وڵه‌تی دراوسێ به ئاشتیانه له‌گه‌ڵ عێراقدا بژین.
سوود وه‌رگیراوه له:
یه‌كه‌م: پێگه‌ی فۆرن پالیسی
دووه‌م: cairo review
سێیه‌م: voa news
چواره‌م: independent
تەنیا کوردی




