كوردانی به‌غدا هه‌ڕه‌شەیان لێ دەکرێ

بەغدا -KDP.info- ئەندامێكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرای ده‌كات، كورده‌كانی به‌غدای پایته‌خت هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كرێت؛ ئا له‌و چه‌ند ڕۆژه‌یشدا چه‌ند خێزانێك لە ترسا ماڵی خۆیان چۆڵ کردووە.
(د. ئه‌شواق جاف)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند:"کوردەکانی به‌غدای پایته‌ختی عێراق، بە تایبەت کوردەکانی گەڕەکی ڕەسافە و، شەقامی فەلەستین و حەدیدی و، مەدینە سەدر، هەڕەشەیان لێ دەکرێ؛ وێنەیان بڵاو دەکرێتەوە و، تەقەیان لێ دەکەن؛ دەیانەوێ وەهایان بتۆقێنن، شارەکە چۆڵ بکەن بۆ ئەوان."
(جاف) گوتیشی: "داوام كرد له وه‌زیری ناوخۆ و (عه‌بادی) كه به‌رگری له‌و هاوڵاتییانه بكه‌ن؛ ئه‌گه‌ر ئاسایشی ئەو خەڵکەیان پێ دابین ناکرێت، دیارە نەهامەتییەکی تریش بەڕێوەیە. ئەوەتا هەر له‌و چه‌ند ڕۆژه‌دا سێ چوار خێزان به‌غدایان جێ هێشووه و به‌ره‌و خانه‌قین و سلێمانی ڕایان‌کردووە.
ئەو ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گوتیشی: "دەبێ وه‌زیری ناوخۆ و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق وه‌ڵاممان بده‌نه‌وه و ڕۆڵی خۆیان ببینن و كوردەکانی به‌غدا بپارێزن."




