بۆ نەهێشتنی 3 نمره‌ی قوتابیان كۆ ده‌بنه‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی زه‌رد له لیژنه‌ی خوێندنی باڵا و په‌روه‌رده‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایده‌گه‌یێنێت دەرباره‌ی ڕاگرتنی 3 نمره (طرح)ـەکەی قوتابیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵادا كۆ ده‌بنه‌وه.
(د. زۆزان سادق به‌رواری)، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "له لیژنه‌كه‌مان بڕیار درا له ماوه‌ی ئه‌م حه‌فته‌یه یاخود حه‌فته‌ی دابێ، ڕۆژێك ته‌رخان بكرێت بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له‌باره‌ی پێدانی سێ نمره به قوتابیانی پۆلی 12 تا ئه‌م بابه‌ته یه‌كلا بێته‌وه و له ساڵانی داهاتوو بێته ڕاگرتن و نه‌هێڵن بدرێت چوونكه سودێكی وای تێدا نییه ته‌نها قوتابی خۆی پێ ده‌به‌سێت و له‌كاتی وه‌رگرتنی قوتابیانیش له زانكۆ و په‌یمانگاكان زۆربه‌ی كێشه‌كانی له زانكۆلاین په‌یدا بووه، لەبەر ئه‌و سێ نمره‌یه بووه."
(زۆزان به‌رواری) گوتیشی: "پێویسته وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له‌باره‌ی ئه‌م بابه‌ته زوو بگه‌نه بڕیارێك پێش ئه‌وه‌ی قوتابیان بگه‌نه تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵ و تا له‌سه‌ر ئه‌و ئومێده نه‌مێنن كه سێ نمره قانیان پێ ده‌درێت هه‌رچه‌نده ئه‌م نمرانه بۆ سوودگه‌یاندن بوو بە قوتابیان به‌ڵام دیار بوو زیانی ده‌بێت."
نەشوان بەرزنجی
كاپشن (زۆزان به‌رواری.ئه‌رشیڤ.)




