ئۆباما 'ئێن.ئاڕ.ئه‌ی'ـی پێ چه‌ك ناكرێ

ئه‌مه‌ریكا -KDP.info- ئۆباما هۆشداریی دایه ڕێكخراوی چه‌كی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا كه ناسراوه به ئێن‌ئاڕئه‌ی، كه ئیدی نابێ بازاڕی چه‌كی ئه‌مه‌ریكا قۆرخ بكه‌ن، كه‌چی ڕێكخراوه‌كه ده‌ڵێن، "دەس خۆش! ئۆباما، ئه‌مه‌یانت پێ ناكرێ."
ئه‌مه‌ریكا ڕووداوگه‌لێكی زۆری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه كه گشتی به‌هۆی چه‌كه‌وه بووه، به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یێندراوێكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌مه‌ریكا پاول ڕاین كه وێنه‌یه‌كی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان نێردراوه، له ساڵی ڕابرد 19هه‌زار حاڵه‌تی كوشتن و خۆكوشتن به چه‌ك له‌نێو ئه‌مه‌ریكادا هه‌بوونه.
مارتا ڕۆبی په‌رله‌مانتاری ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێ، ئۆباما تازه دێ و باسی ئه‌وه ده‌كات كه چه‌ك قه‌ده‌غه بکرێ، یان هیچ نەبێ سنوورداری بكەن، كه‌چی ئیداره‌ی ئۆباما تۆمه‌تبا‌ر ده‌كات به‌وه‌ی كه نه‌یتوانیوه پڕۆژه‌یه‌كی ڕوونی بۆ سنوورداركردنی چه‌ك له‌نێو ئه‌مه‌ریكادا هه‌بێ.
بازاڕی كڕینوفرۆشی چه‌ك له ئه‌مه‌ریكا جمه‌ی دێ، ڕێكخراوی ئێن.ئاڕ.ئه‌ی كه ڕێكخراوی نیشتمانی چه‌كه به‌گوێره‌ی لێدوانی سه‌رۆك ئۆباما كه‌س ده‌سته‌ڵاتی پێ ناشكێ، چونكه ئه‌مانه له كۆنگرێسه‌وه زۆرینه‌ی ئه‌ندامانیان بۆ خۆیان كه‌سب كردووه و ده‌ستیان له‌گه‌ڵیاندا تیكه‌ڵ بووه، ئۆباما ده‌یشڵێ، ئه‌مانه ڕێگرن له به‌رده‌م پڕۆژه‌ی ده‌وڵه‌ت كه هه‌ركاته‌ی ده‌وڵه‌ت بیه‌وێ چه‌ك له ده‌ستی كه‌سێك ده‌ربێنێ كه‌چی ئه‌مانه دژی ده‌وڵه‌ت كار ده‌كه‌ن.
ئۆباما، لە زانکۆی جۆرج مەیسەن كه ئه‌م زانكۆیه نزیكه له باره‌گای ئێن‌ئاڕئه‌ی، وتارێكی پێشكه‌ش كرد و له‌وێدا بە خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكای ڕایگه‌یاند كه خەتای ئێن‌ئاڕئه‌یە ئه‌و خه‌ڵكه به چه‌ك ده‌كوژرێن؛ چونكه ئه‌مانه كڕینوفرۆشی چه‌ك ده‌كه‌ن و ناهێڵن حكوومه‌ت چه‌ك سنووردار بكات.
بۆ ئه‌و دیداره‌یش ئۆباما داوای كردبوو كه ئێن ئار ئه‌ی بێته دیالۆگه‌كه‌وه، به‌ڵام ڕێكخرای ئێن‌ئاڕئەی ڕایان‌گه‌یاند كه ئۆباما دیالۆگی ڕاسته‌قینه‌ی ناوێ، بۆیه وتیان نه‌خێر سه‌رۆك! خەتای خۆتە و، ئه‌مه‌یانت پێ ناكرێ.
جێی ئاماژه‌یه، باره‌گای سه‌ره‌كی ڕێكخراوی نیشتمانی چه‌كی ئه‌مه‌ریكا، ئێن‌ئاڕئه‌ی، له ڤێرجینایه.
چیاكۆ




