٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی: عێراق بۆ گرتنه‌وه‌ی مووسڵ شه‌ش مانگی دیكه‌ی ده‌وێ

سەرچاوە: KDP.info
چاوپێكه‌وتنی نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سی ئێن ئێن.

ئه‌مه‌ریكا-KDP.info-   سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) له‌ دیمانه‌یه‌كی كه‌ناڵی سی ئین ئێـنی ئه‌مه‌ریكادا رایگه‌یاند، شه‌ڕی مووسڵ ئاسان نییه‌ و بۆ به‌رپاکردنی هەڵمەتی گرتنه‌وه‌یشی، سوپای عێراق شه‌ش مانگی دیكه‌ی پێویسته‌.

سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان له‌ میانی چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسی ناوداری ئه‌مه‌ریكا کریستین ئه‌مانپوور له‌ كه‌ناڵی سی ئێن ئێن، رایگه‌یاند كه‌ بۆ ئازادكردنی شاری مووسڵ، سوپای عێراق شه‌ش مانگی دیكه‌ی ده‌وێ تا ده‌ست بكات به‌ شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی مووسڵ، هه‌روه‌ها ئاماژه‌یشی دا كه‌ شه‌ڕی مووسڵ ئاسان نابێ، باسیشی له‌ گرینگی مووسڵ كرد كه‌ هه‌م بۆ داعش و هه‌میش بۆ هه‌رێمی كوردستان گرینگه‌.

سه‌باره‌ت به‌ به‌نداوی مووسڵیشه‌وه‌، سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌نداوه‌ بڕوخێت، ئه‌وا كاره‌سات رووده‌دات، به‌ڵام وه‌ك باسی كرد كه‌ حكوومه‌تی عێراق رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ كۆمپانیایه‌ك به‌مزووانه‌ ده‌ستده‌كات به‌ چاره‌كردنی كێشه‌ی ئه‌و به‌نداوه‌.


(نێچیرڤان بارزانی) ئامارێكی راگه‌یاند كه‌ تا ئێستا توانیویانه‌ 2400 كه‌س له‌ ده‌ستی داعش رزگار بكه‌ن.
هه‌روه‌ك داوایشی كرد كه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پێویسته‌ زیاتر كۆمه‌كی هه‌رێمی كوردستان بكات بۆ ئه‌وه‌ی داعش له‌نێو ببردرێت.

چیاكۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار