ئه‌ڵمانیا گه‌شتیارانی وڵاته‌كه‌ی له توركیا ئاگادار ده‌كاته‌وه

ئیستانبووڵ-KDP.info- ئه‌مڕۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له سوڵتان ئه‌حمه‌د له ئیستانبووڵ رووی دا و، به هۆیه‌وه 10 هاووڵاتی بیانی كوژران كه 8 یان گه‌شتیاری ئه‌ڵمانیایی بوون. بۆیه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا به فه‌رمی هاووڵاتیانی خۆی ئاگادار كرده‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیادا به هیچ شێوه‌یه‌ك داوای به په‌له گه‌ڕانه‌وه‌ی هاووڵاتیانی بۆ ئه‌ڵمانیا نه‌كردووه، به‌ڵكو ئاگاداریان ده‌كاته‌وه كه له توركیا نه‌چنه شوێنی قه‌ره‌باڵغه‌وه. هه‌روه‌ها داوایشیان لێ ده‌كات كه به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌چنه ئه‌و شوێنانه‌ی گه‌شتیارین له ئیستانبووڵ، چونكه تیرۆریستان ئامانجیان كوشتنی هاووڵاتی ئه‌ڵمانیاییه.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌مڕۆ ئێواره سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا (ئه‌حمه‌د داوودئۆغلو) له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا (ئه‌نگێلا مێركل) پرسه و سه‌ره‌خۆشی لێ كرد به بۆنه‌ی كوژرانی 8 هاووڵاتی ئه‌ڵمانیایی له توركیا.
له میدیاكانی ئه‌ڵمانیایش رووداوی ئه‌مڕۆی ئیستانبووڵ باس و خواسیان بووه و، داوایان له هاووڵاتیانی خۆیان كردووه به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌چنه شوێنی قه‌ره‌باڵغه‌وه.
كارزان گلی




