هاووڵاتییان بهم زووانه كارتی نیشتمانییان بۆ دورست دهكرێ

ههولێر-KDP.info- جێگری لێژنەی ناوخۆوئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکان لە پەرلەمانی کوردستان دهڵێ، ئهمساڵ و بهم زووانه هاووڵاتیان كارتی نیشتمانییان بۆ دروست دهكرێ.
(نازم کەبیر محهمهد) جێگری لێژنەی ناوخۆوئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکان لە پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "ئهمساڵ و بهم زووانه دەست دەکرێ بە دروستکردنی کارتی نیشتمانی بۆ ھاووڵاتیان لە ھەموو کوردستان، ئهم كارته دەبیتە جێگرەوەی ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عێراقی و کارتی زانیاری، چونکە ئاسانکارییەکە بۆ ھاووڵاتیان لە بری ئەوەی ئەم ھەموو بەڵگەنامانە لەگەڵ خۆیان ببەن بۆ مامەڵە تەنیا ئەم کارتە بەسە ھەموو کارەکانیان دەتوانن پێڕایی بکەن ئاسانکارییەکی زۆر گرنگە بۆ ھەموو ھاووڵاتیان."
(نازم کەبیر) گوتیشی: "حکوومەتی ناوەند گرێبەستیان کردوە لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەڵمانیدا کارتی نیشتمانی بۆ ھەموو ھاونیشتمانیانی عێراق و ھەرێمی کوردستان دروست بکەن.، کارەکانی ھەرێمی کوردستانی تەواو بووە و، بنکەکان دانراون بۆ ئەوەی دەست بە ئیش و کاری خۆیان بکەن تهنیا ماوه تۆڕی كارپێكردنهكه جێگیر بكرێ.
فائیزە حەمید




