پارتی و یەکێتی کۆ بوونەوە

هەولێر-KDP.info- هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە هەولێر کۆ بوونەتەوە و دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەیش دەخەنە بەر باسەوە.
کەمێک پێش ئێستا لە هەولێری پایتەخت، کۆبوونەوەی نێوان مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی، بە مەبەستی تاوتووکردنی دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە، هەروەها وەک لە میدیاکاندا باس کراوە، پڕۆژەیەکی یەکێتی بۆ پرسە نێوخۆییەکان دەستی پێکردووە.
شاندی پارتی پێکهاتووە لە (نێچیرڤان بارزانی) جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، (فازڵ میرانی) سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی و (مەحموود محەممەد) و (کاکەمین نەجاڕ) ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و (دڵشاد شەهاب) ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی و، هەروەها (مەلا بەختیار) لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، (قوباد تاڵەبانی) و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی (سەعدی ئەحمەد پیرە)، (عومەر فەتاح) و (ڕزگار عەلی) ، شاندەکەی یەکێتین.




