٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھەشتھەزار یەكەی نیشتەجێبوون بەسەر ھاووڵاتیانی شاری ھەولێردا دابەش دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info
(دەرباز كۆسرەت رەسووڵ)، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان.

هه‌ولێر-KDP.info-  وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، ھەشتھەزار یەكەی نیشتەجێبوون بەسەر ھاووڵاتیانی شاری ھەولێردا دابەش دەكرێت و، لە قۆناغی دابێ، لە شارەكانی دیكەیش یەكەی ینشتەجێبوون دروست دەكرێن.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا (دەرباز كۆسرەت رەسووڵ)، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: "بە پشتبەستن بە وەبەرھێنەرانی خۆماڵی، دەمانەوێ چەند پڕۆژەیەكی گەوەرەی نیشتەجێكردن بۆ شاری ھاوچەرخ دروست بكەین و لە شارە گەورەكان دەست پێدەكەین، رەنگە لە ماوەی دوو حەفتەی دابێ پڕۆژەكە لە شاری ھەولێر تەواو ببێت، كە 8ھەزار یەكەی نیشتەجێبوونە و بەسەر ھاووڵاتیاندا دابەش دەكرێن، ئەمە دەبێتە یەكەم قۆناغی كارەكە".

وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن گوتیشی: "لە شارەكانی سلێمانی و دھۆكیش پڕۆژەی دروستكردنی یەكەی نیشتەجێكردن جێبەجێ دەكەین، بەرنامەشمان ھەیە لە قەزا و ناحییەكانیش ھەمان پڕۆژە جێبەجێ بكەین".

(دەرباز كۆسرەت رەسووڵ) ئاماژەیشی دا: ئەو یەكانە دەدرێن بەو ھاووڵاتیانەی کە تا ئێستا سوودمەند نەبوونە لە زەوی و ئیمتیازاتی حكوومەت و، ئەوانەی تازە ژیانی ھاوسەرگیریان پێكھێناوە و بوونەتە فەرمانبەر".

بە جێبەجێکردنی ئەم جۆرە پڕۆژانە لە بواری نیشتەجێكردن، وەک حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەڵێ، مەبەستێتی تا رادەیەك كێشەی نیشتەجێكردن لە هەرێمی کوردستان چارە بكات.

K24

هەواڵی پەیوەندیدار