عارف ڕوشدی: دەنگە نەشازەكان ناتوانن مافی سه‌ربه‌خۆییمان لێ دیزەبەدەرخۆنە بکەن

هه‌ولێر-KDP.info- (عارف ڕوشدی) به پێویستی ده‌بینێ له وا دۆخێك‌دا كه ناوچه‌كه و كوردستانی پێدا ڕه‌ت ده‌بێ، هێزه سیاسییه‌كان یه‌كده‌نگ بن و بۆ قۆناغی یه‌كه‌می سه‌ربه‌خۆیی ئاماده بن، كه خۆی له ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمدا ده‌بینێته‌وه.
ماوەیێکە هەندێ لایەن و کەسانی شوڤێنی لە بەغدا، پرۆپاگندەی دۆژمنکارانە بڵاو دەکەنەوە، کە گوایە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هەرێمی کوردستان، هەر کاتێک رووبەڕووی کێشەیەک دەبنەوە، بابەتی جیابوونەوەی هەرێم لە دەوڵەتی عێراق دەوروژێنن و، له‌سه‌ر ئاستی مێدیایش ئاماده‌كارییان بۆ وا پڕۆپاگنده‌یه‌ك كردووه.
له وه‌ڵامی ئه‌واندا (عارف ڕوشدی) كه راوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتییه، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ئەم هه‌ڵوێسته‌یان ڕوونتر (بیرکردنەوە چەوتەکەیان دەخاتە ڕوو)، چونکە ده‌بێ ئه‌وان بزانن، بڕیاردان له (مافی چارەنووس) مافێکی ڕەوای گەلەکەمانە، ئاشكرایه كه چەند جارێك جەنابی سەرۆکی هەرێم جەختی لیێ كردووه‌تەوە كه، (لە کاتی گونجاو و بە شێوەیەکی ئاشتیانە و، پێش هەر لایەنێکی دیکە، له‌گه‌ڵ عێراقدا دەبێتە بابەتی دانوستان)، ئەو دەنگە نەشازانەیش ناتوانن ئەو مافە نیشتیمانییەمان لێ دیزەبەدەرخۆنە بکەن.
(ڕوشدی) هاوكات جه‌ختی كرده‌وه كه، پێویسته هەموو هێزە سیاسییەکانی کوردستان، تێڕوانینیان دووربینانەتر و لە ئاستی ئەرکەکانی بەرەو سەربەخۆییدا بێت، یەکدەنگ بن و ئامادەکار بن بۆ قۆناغی یەکەمی سەربەخۆیی، کە خۆی لە ئەنجامدانی (راپرسی)ـدا ده‌بینێته‌وه.




