٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چه‌ند سه‌عاتێكه‌ له‌ سنووری خانه‌قین شه‌ڕه‌

سەرچاوە: KDP.info
خانه‌قین.ئه‌رشیڤ

خانه‌قین -KDP.info-   بەرپرسی لقی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین ئاشکرای کرد، بە ھۆی دوو تەقینەوە لە شارۆچکەی شارەبان ژمارەیەک ھاوڵاتی شەھیدوبرینداربوون و لە سنووری خانەقینیش ماوەی چەند سه‌عاتێکە شەڕ لەنێوان ھێزی پۆلیسی فریاکەوتن و داعش بەردەوامە.

بەرپرسی لقی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین (شێخ جەعفەر شێخ مستەفا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ئەم ئێوارەیە لە شارەبان دوو تەقینەوە کە یەکێکیان خۆکوژی بووە و، ئەوەی دیکەش بە ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژکراو کراوە؛ بەو ھۆیەوە ژمارەیەک ھاووڵاتی شەھید و برینداربوونە؛ یەکێک لە بریندارەکان پێشمەرگەی خۆمانە و برینەکەی سەختە و ڕەوانەی دیالە کراوە."
(شێخ جەعفەر شێخ مستەفا) گوتیشی، ھەر ئەمشەو لە بازگەی نەفتخانە شەڕ لەنێوان پۆلیسی فریاکەتن و تیرۆریستانی داعش دەستی پێکردووە و ماوەی چەند سه‌عاتێکە بەردەوامە، بەڵام زیانی شەڕەکە جارێ دیار نییە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار