له هێرشه‌كانی به‌غدادا، 11 كه‌س كوژراون و 28یش بریندارن

به‌غدا-KDP.info- سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ڕایگه‌یاند، له ئاكامی هێرشه‌كانی به‌غدا جه‌دیده‌دا، كه له ڕێی چوار ئۆتۆمبێلی بینڕێژكراوه‌وه ئه‌نجام دراون، 39 قوربانی هه‌ن كه كوژراو و برینداریشیان تێدایه.
سه‌رچاوه‌كه به مه‌داپرێسی گوتووه، هێرشه‌كانی ئه‌م ئێواره‌یه‌ی به‌غدا جه‌دیده كه له ڕێی چوار ئۆتۆمبێل و دوو خۆكوژه‌وه ئه‌نجام دراون، كراوه‌ته سه‌ر بازاڕێكی ئه‌و ناوچه‌یه و له ئاكامدا 11 كه‌س كوژراون و 28یش بریندار بوون.
به‌گوته‌ی سه‌رچاوه‌كه، پاش هێرشه‌كان هه‌ر له‌و ناوچه‌یه‌دا چه‌ند چه‌كدارێك به جلی داعشانه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ر جه‌وهه‌ره‌مۆڵدا گرتووه و چه‌ندان كه‌سیشیان به بارمته گرتوون.
زانیارییه‌كان له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌ی مۆڵه‌كه‌وه ئاماژه ده‌ده‌ن كه گوایه، مۆڵه‌كه و بارمته‌كانیش ئازاد كراون.




