"به‌ڵگه له‌سه‌ر كوردانی شه‌به‌ك كۆ ده‌كه‌نه‌وه"

به‌رده‌ڕه‌ش-KDP.info- سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ڕاوێژكارانی شه‌به‌ك ڕایده‌گه‌یێنێ، شاندێكی ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به جینوساید سه‌ردانی كه‌مپی ئاواره‌كانی كوردانی شه‌به‌كیان كرد و تا به‌ڵگه‌كان له‌سه‌ر پرسی به‌جینوساید ناساندنی كوردانی شه‌به‌ك كۆ بكه‌نه‌وه و تۆماری بكه‌ن.
(سالم جومعه شه‌به‌ك) سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ڕاوێژكارانی شه‌به‌ك و نوێنه‌ری كۆتای شه‌به‌ك له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "شاندێكی ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به جینوساید ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سه‌ردانی كه‌مپی ئاواره‌كانی كوردانی شه‌به‌كیان كرد له شارۆچكه‌ی به‌ڕده‌ره‌ش به مه‌به‌ستی تۆماركردنی به‌ڵگه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و كوردە شه‌به‌كانەی كه‌سوكاریان به ده‌ستی تیرۆریستانی داعش كوژراون، یاخود دیلی ده‌ستی داعشن؛ جا پرسیاریشیان لێیان كرد کە داعش چۆناوچۆن بردوونی و، چی کردووە پێیان؛ وەڵامەکانیشیان نووسییەوە."
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ڕاوێژكارانی شه‌به‌ك گوتیشی:" هاتنی ئه‌و شانده بۆ هه‌رێمی كوردستان دوای ئه‌و سه‌ردانه‌مان دێت كه له مانگی 9ی پارساڵ ئه‌نجاماندا بۆ ئه‌مریكا و سه‌ردانی كۆنگرێس و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكامان كرد به هاوكاری (به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان) كه ناوی شه‌به‌كیش خرایه نێو ئه‌و لیسته‌ی كه جینوساید ده‌یانگرێته‌وه، وه‌كو ئیزدی و مه‌سیحی و كاكه‌یی و پێكهاته‌كانی تر."
(سالم شه‌به‌ك) گوتیشی: "به زووترین كات كار ده‌كه‌ین له‌سه‌ر ئاستی دادگای لاهای، تا به‌ڵگه‌كان تۆمار بكه‌ن و هه‌موو جیهان بزانن كوردانی شه‌به‌ك و ئیزدی و مه‌سیحی و پێكهاته‌كانی تر چی‌یان لێ كراوه له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه."
نه‌شوان به‌رزنجی




