ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم، کوژرانی ئهبو حوزهیفهی پشتڕاست كردهوه

ههولێر-KDP.info- ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پشتڕاستی دەکاتەوە کە پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ ١١/١/٢٠١٦، لە ناوچەیەکی باکووری حەوێجە تیرۆریست ئەحمەد عەبدوڵڵا حەسەن بەرپرسی سەربازیی کەرتی دبسی داعش، (ناسراو بە ناوەکانی ئەبو سەیف و ئەبو حوزەیفە و لەیس)، لە بوردومانی ئاسمانیی فڕۆکەکانی هاوپەیماناندا کوژرا.
ناوبراو پێشتر سەرپەرشتی مەشق و راهێنانی چەکدارانی داعش بووە لە حەوێجە لە سەربازگەی ئەبو عومهر بەغدادی، دواتر سەرپەرشتیی زۆربەی کردارە تیرۆریستیەکانی گوندەکانی باکووری رۆژئاوای کەرکووک وەک قەرەتەپە و باجوان و قەزای دبسی کردووە و چەند جارێکیش تیرۆریستی خۆکوژی ڕەوانەی ناو کەرکووک کردووە و وەک هەرەشەیەک بووە بۆ سەر هەرێمی کوردستان.
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
١١/١/٢٠١٦




