"مووچه، با نیوهی به دۆلار بدرێت"

بهغدا -KDP.info- له بهغدا پێشنیاركراوه نیوهی مووچه به دۆلار بدرێته فهرمانبهران.
(نەجیبە نەجیب) ئەندامی لە لیژنەی دارایی و وەبەرهێنانی پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند سەرۆکی لیژنەکەیان پێشنیازێکی داوەتە حکوومەتی عێراقی فیدراڵ تا نیوەی مووچە بە دۆلار دابەش بکرێت.
(نەجیبە نەجیب) گوتی: "پێشنیازەکە ئەوەیە حکوومەت نیوەی مووچەی فەرمانبەران بە دۆلار بدات و نیوەکەی تریش بە دینار."
ئەو پەرلەمانتارە ڕوونی کردەوە حکوومەت بۆ تاوتوێکردنی ئەو پێشنیازەی لیژنەکە لەگەڵ بانکی ناوەندی و لیژنەی دارایی کۆ دەبێتەوە بۆ ڕێککەوتن لە سەری.
یەحیا سابیر




