٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مینێك به‌ چەند سه‌ربازی ئێرانیدا ته‌قییه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

خانه‌قین-KDP.info- ئەمڕۆ لەسنووری شاری خانەقین و لە ناوچەیەكی نێوان عێراق-ئێران بۆمبێكی چێندراو بە چەند سەربازێکی ئێرانیدا تەقییەوە و، چەند سەربازێكی لێیان کوشت و یەکێکیشیانی بریندار کرد.

بەڕێوەبەری پۆلیسی خانەقین عەقید هیشام ئیسماعیل بە ماڵپەڕی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "کۆمەڵە سەربازێکی ئێرانی لە گۆڕستانە كۆنێکی سەردەمی شەڕی نێوان عێراق و ئێران لە سنوری نێوان هەردوو وڵاتدا بە دوای تەرمی سەربازەكانی ئەو شەڕەدا گەڕاون و کۆنەبۆمبێكی لەو كاتەدا پێیاندا تەقیوەتەوە و کوشتوبڕیانی کردووە."

عەقید ئیسماعیل گوتیشی، دوێشەویش لەنێوان ناوچەی كوباشی و شارەدێی گوڵاڵە بۆمبێكی چێنراو تەقیوەتەوە و 3 چەكداری ڕێكخراوی بەدری بریندار کردووە؛ بریندارەكان ڕەوانەی نەخۆشخانەی پارێزگای دیالە كراون.

سیروان جاف

 

هەواڵی پەیوەندیدار