گه‌نده‌ڵییه‌كی دیكه‌ی سه‌رده‌می مالیكی

به‌غدا-KDP.info- گه‌نده‌ڵییه‌كی دیكه‌ی سه‌رده‌می مالیكی له وه‌زیرێك ئاشكرا بوو كه پاره‌ی حكوومه‌تی به هه‌ده‌ر داوە.
(ماجدە تەمیمی) ئەندامی لیژنەی دارایی‌وئابووری لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی ئاشکرای کردووە، دۆسیەیەکی زۆری گەندەڵی لەسەر وەزیرێکی پێشوو کراوەتەوە، گوتی: "86 دۆسیەی گەندەڵی لەسەر وەزیری کارەبا و وه‌زاره‌تی كاره‌با، لە بەردەم دەستەی نەزاهەی عێراقدایە."
(ماجدە تەمیمی) ئەوەی خستووەتە ڕوو ئەو وەزیرەی سەردەمی مالیکی پارەیەکی خەیاڵاویی بە ئۆتۆمبێل داوە؛ دەڵێ: "وەزیری پێشووی کارەبا، لە حکوومەتەکەی مالیکی گەندەڵییەکی زۆری کردووە، لە ساڵی 2013دا بایی 6ملیار دینار ئۆتۆمبیلی درعی کڕیوە."
ئەو پەرلەمانتارەی عێراق ئاشکرای کرد، یەکێکی تر لە دۆسێکانی گەندەڵی وەزارەتی کارەبا کڕینی کەلوپەلە بۆماڵەکەیی و پاسەوانەکانی، گوتی: "وەزیر بۆ پاسەوانەکانی مۆبایلیگرانبەهای کڕیوە و ماڵی خۆی لەسەر ئەستۆی بودجەی گشتی نۆژەن کردۆتەوە، بۆ نمونە یەک کورسی کڕدراوە بە 3ملیۆن دینار."
لە 15ی تشرینی یەکەمی 2015 دەستەی نەزاهە فەرمانی گرتنی بۆ وەزیری پێشووی کارەبا عەبدولکەریم عەفتان دەرکردووە.
زۆربەی دۆسیەکانی گەندەڵی لە عێراق لە ماوەی حوکمڕانییەکەی نووری مالیکی بوونە.
یەحیا سابیر




