وڵاتانی عه‌ره‌ب هۆشداری ده‌ده‌نه ئێران

عەرەبستان-KDP.info- پاش ئه‌وه‌ی ئێرانییەکان لە داخی بەسێدارەوەکردنی شێخە شیعە عەرەبستانییەکە، باڵیۆزخانه‌ی عەرەبستانیان له تاران سووتاند، وڵاتانی عه‌ره‌ب لەبەر خاتری عەرەبستان هاتنە ده‌نگ.
حەفتەی ڕابرد، عەرەبستان شێخ (نمر)ـه‌ی شیعەی له‌سێداره دا، ئه‌م رووداوه كاردانه‌وه‌ی له تاران دروست كرد و باڵیۆزخانه‌ی سعوودیه‌یان سووتاند. ئێستایش سعوودیه كه سه‌ركردایه‌تی 34 ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌كات، هه‌روه‌ها یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌یشه كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و ئه‌رووپا و سه‌ركردایه‌تیی وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌كات، كاردانه‌وه‌یه‌كی توندوی به‌رانبه‌ر ئێران هه‌یه.
كاربه‌ده‌ستانی وڵاتانی عه‌ره‌ب به كۆده‌نگی بۆ پاڵپشتی سعوودیه هاتوونه‌ته سه‌ر هێڵ و، دەڵێن با ئێران ده‌ست له‌كاروباری وڵاتانی عه‌ره‌ب وه‌رنه‌دات.
ئیمارات یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌ب به توندی هێرشی كرده سه‌ر ئێران. وه‌زیری ده‌روه‌ی ئیمارات عەبدوڵا بن زیاد ئال‌نەهیان، کۆماری ئیسلامیی تاوانبار کرد بەوەی بە ئەنقەست بنکە دیپلۆماسییەکانی نەپاراستووە.
عەرەبستان داوای ئەو دانیشتنەی کۆمکاری عەرەبی کرد بۆ تاوتوێکردنی هێرشەکان بۆ سەر باڵیۆزخانکەی لە تاران کە دوابەدوای ئیعدامکردنی ئەو مەلا شیعەیە لەلایەن عەرەبستانەوە لە سەرەتای ئەم مانگە ڕووی دا.
نەبیل عەرەب، سەرۆکی کۆمکاری عەرەب داوای کۆبونەوەی لە قاهیرە کرد بۆ دەربڕینی هەڵوێستێکی ڕوون و داوا کرد لە ئێران کە دەستبەرداری هەمو جۆرە دەستێوەردانێکی بێت لە کاروباری وڵاتانی عەرەبدا.
چیاكۆ




