٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە هەولێر، كار و بەرنامەكانی پارتی دەخەنە بەر باسەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سبەینێ لە هەولێر، دیبەیتێك بەنێوی دیداری لقی دوو ساز دەكرێت كە تێیدا هەم پانۆڕامای كار و چالاكی و خزمەتگوزارییەكانی پارتی لە هەولێر دەخرێتە ڕوو و، هەم بەرنامەیەكیش بۆ چۆنیەتیی كاركردن لە داهاتوودا دادەنرێت.

سبەینێ سێشەممە 12/1/2016، لە هۆڵی (سەعد عەبدوڵڵا) لە هەولێر، دیبەیتێك بەنێوی دیداری لقی دوو بەڕێوە دەچێت كە تایبەتە بە خستنەڕووی پانۆڕامای كار و چالاكی و خزمەتگوزارییەكانی پارتی لە هەولێر.

(كاروان جەلال)، كارگێڕی لقی دووی پارتیی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: "ئەم دیبەتە بۆ هەڵسەنگاندنی كار و بەرنامەكانی پارتییە لەسەر ئاست و لایەنی هەمەجۆر. سبەینێیش بانگهێشتی سەركردایەتیی پارتیمان دەكەین بۆ بەشداریكردن لە دیداری لقی دوو بە مەبەستی دانانی بەرنامەیەك بۆ چۆنیەتیی كاركردنمان لە داهاتوودا".

(جەلال) دەشڵێت: "كادیرانی پێشووی لقی دوو و پسپۆڕانیش بانگهێشت كراون بۆ ئەم دیبەیتە كە دوو رۆژ دەخایەنێت و، چاوەڕی دەكرێت چەندین پرسی گرینگی هەنووكەیی و رووداوی گەرم لەسەر ئاستی كوردستان و عێراق و ناوچەكە بە گشتیدا باس بكرێن".

چاوەڕی دەكرێت لەم دیدارەدا، سكرتێری مەكتەبی سیاسی و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی ئامادە بن، ئەمەیش وەك مۆدێلێكی تازە بۆ پێداچوونەوەی كارەكانی پارتیی دیموكراتی كوردستانە، هەروەك (كاروان جەلال)ـیش گوتی، كۆبوونەوە لەگەڵ گشت ئۆرگان و ناوەندەكانی حزبدا كراوە تا ئامادەكاری بۆ ئەو دیدارە بكەن.

كەنعان بەهادین

هەواڵی پەیوەندیدار