٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گۆڕەبەكۆمەڵەكانی "حەردان" هەڵدەدرێنەوە

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-  وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لیژنەیەك دروست كراوە و بڕیارە بەم زووانە دەست بە هەڵدانەوەی ۆڕەبەكۆمەڵەكانی دووڕێیانی حەردان بكەن، كە پتر لە حەوت گۆڕی بەكۆمەڵن".

(فوئاد عوسمان)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لیژنەیەك لەبارەی گۆڕەبەكۆمەڵەكانی شنگال پێك هاتووە و، داوا لە وەزارەتی دارایی كراوە بوودجەی بۆ دابین بكات، هەروەها داوایش لە هێزی پێشمەرگە كراوە ئەگەر بۆمب لەناو گۆڕەكاندا هەبێت، پاكی بكەنەوە و رێكخراوە بیانییەكانیش هاوكاریی ئێمە بكەن و لە داهاتوویەكی زۆر نزیكدا ئەو شوێنانەی دەستیان پێ دەگات، هەڵدەدرێنەوە".

گوتەبێژی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گوتیشی: "دوو گۆڕی بەكۆمەڵی گەورە لەناو شنگال هەن، لەبەر ئەوەی نزیكن لە شەڕەوە، ئەوانە جارێ هەڵنادرێنەوە، بەڵام ئەوانەی دووڕێیانی حەردان لە داهاتوویەكی زۆر نزیكدا دەست بە هەڵدانەوەیان دەكرێت، كە پتر لە حەوت گۆڕی بەكۆمەڵن".

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار