وەزارەتی دارایی دەربارەی چەکی بانک هۆشداری دا
هەولێر-KDP.info- وەزارەتی دارایی و ئابووری جەخت دەکاتەوە کە، نابێت داھاتی فەرمانگەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەبێ ڕەزامەندیی وەزارەتی دارایی خەرج بکرێت، سه‌باره‌ت به خه‌رجكردنى ئه‌و چه‌كانه‌یش كه به‌ڵێننامه له خاوه‌نه‌كانیان وه‌رگیراوه و دواتر كڕین و فرۆشتنیان پێكراوه و هۆشدارى دا، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌رفى نه‌كه‌ن.
ئەم بڕیارانە لەو کۆبوونەوەیەدا بوو کە بریکاری وەزارەت بە وەکالەت لەگەڵ به‌ڕێوه‌به‌رى بانكه‌كانی هه‌رێمى كوردستاندا سازی دا.
له كۆبوونه‌وه‌كەدا کە دوێنێ یەکشەممە بوو، (ڕابەر سدیق) بریكارى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى به (وه‌كاله‌ت)، باسى له ڕێكخستنى ئه‌رك و سیسته‌مى كاركردنى بانكه‌كان كرد كه ده‌بێت كارى بانكى به سیسته‌م به‌ڕێوه بچێت و گوتى: هه‌موو داهاتێك ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى، نابێت داهاتى فه‌رمانگه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌بێ ڕه‌زامه‌ندیى وه‌زاره‌تى دارایى خه‌رج بكرێت.
(ڕابەر سدیق) هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌گه‌ر پاره‌ى مووچه‌ى هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك له بانك مایه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستكارى ناكرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه بۆ مه‌به‌ستی مووچه دابین كراوه.
سه‌باره‌ت به خه‌رجكردنى ئه‌و چه‌كانه‌ىش كه به‌ڵێننامه له خاوه‌نه‌كانیان وه‌رگیراوه و دواتر كڕین و فرۆشتنیان پێكراوه و هۆشدارى دا، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌رفى نه‌كه‌ن، چونكه ئێمه له قه‌یرانداین، به داهاتى ناوخۆ خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كییه‌كانى هاونیشتیمانیان و ئه‌و پێشینانه‌ى مانگانه بۆ داموده‌زگاكانى حكوومه‌تی هه‌رێم خه‌رج ده‌كرێن، پێمان دابین ده‌كرێت.
ئاماژه‌یشی دا: ئێمه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى به قه‌یرانێكدا تێده‌په‌ڕین، ڕووبه‌ڕووى شه‌ڕێكى گه‌وره بووینه‌وه به‌رانبه‌ر تیرۆریستان، ئه‌مه‌ش پێویستى به پاڵپشتییه‌كى ماددیى زۆره، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به هۆى كه‌میى ئاڵوگۆڕى بازرگانى، ئێمه ڕۆژانه نەختینە(سویله‌ى نه‌قدی)ـمان به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌چێت، له‌سه‌ر ئێمه‌یه ئه‌و نەختینەیە له بانكه‌كانه، له لایه‌ن بانكه‌كان خه‌رج بكرێت به ڕه‌چاوكردنى زروفى (ته‌قه‌شوف)، كه هه‌ماهه‌نگ بێت له‌گه‌ڵ ڕێژه‌ی ئه‌و نەختینەیەی له بانكه‌كاندایه.
فایزە حەمید




