٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

'یه‌كگرتووی ئیسلامی'ـیش له‌گه‌ڵ ڕیفراندۆمه‌

سەرچاوە: KDP.info
غازی سەعید.ئه‌رشیڤ

هه‌ولێر-KDP.info- ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامی ڕایگەیاند، ڕەوشی ئێستای هەرێمی کوردستان لەبارە، هیچ کاتێک لە مێژووی هەرێمی کوردستاندا ئەوەندەی ئەم قۆناغە لەبار نەبووە بۆ سەربەخۆیی و دروستبوونی دەوڵەتی کوردستان؛ جا ئێمە وەک یەکگرتووی ئیسلامی  بە هەموو شێوەیەک پشتیری لە هەر هەوڵ و بزاوێک دەکەین  کە ڕیفراندۆم بکرێت.

(غازی سەعید) ئەندامی سەرکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "بێگومان یەکڕیزی، بەردی بناغەیە بۆ هەر پێشکەوتنێک لەو بوارە و لە هەر بوارێکی دیکە، بۆیە پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکان کۆک بن لەسەر بابەتی ڕیفراندۆم و دەوڵەتی کوردستان، ئەوە شتێکی جێگیرە، کەس قەبووڵ ناکات لایەنێک لەسەر ئەو بابەتە ناکۆک بێت؛ ئەگەر لایەنەکان ناکۆک بن ناتوانین لەو ڕووەوە هەنگاوی باش بنێین، بۆیە پێویستە لەو قۆناغە لە هەرێمی کوردستان وتارێکی یەکگرتوومان هەبێت، جیاوازی لە وتاری سیاسیدا نەبێت، بۆیە بابەتی ڕیفراندۆم پرسێکی گرنگە، ئەوە 100 ساڵ بەسەر ڕێککەوتنی سایکس‌پیکۆ تێپەڕ دەبێت و، ئەمڕۆ ڕەوشی هەرێمی کوردستان لەبارە هیچ کاتێک لە مێژووی هەرێمی کوردستاندا وەک ئەم قۆناغە لەبار نەبووە بۆ سەربەخۆیی دروستبوونی دەوڵەتی کوردستان، بۆیە پێویستە هەموو لایەنەکان لەسەر ئەو بابەتە خۆیان بکەنە یەک  بۆ ئەوەی گەلی کورد بە ئاواتەکانی خۆی بگات."

ئەوەشی گوت: "وەک یەکگرتووی ئیسلامی بابەتی سەربەخۆیی و ڕیفراندۆم لە پێش هەموو شتێکەوەیە، هەتا لە کۆنگرەی شەشدا یەکەم خاڵی ئێمە باس لە سەربەخۆیی و دەوڵەتی کوردستان دەکات، هەر هەوڵ و بزاڤێک لەو بوارە ئێمە بە هەموو شێوەیەک پشتگیریی لێ دەکەین و هاوهەڵوێستین و پشتی دەگرین."

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار