630 خێزانی دیكه گه‌ڕانه‌وه جه‌له‌ولا

جه‌له‌ولا-KDP.info- به‌رپرسی ناوچه‌ی جه‌له‌ولای پارتیی دیموكراتی كوردستان ڕایده‌گه‌یێنێت ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك خێزانی تری گه‌ڕه‌كه‌كانی نێو ناحیه‌ی جه‌له‌ولا گه‌ڕانه‌وه سه‌ر ماله‌كانیان كه ژماره‌یان 630 خێزانه.
(عامر ره‌فعه‌ت ئه‌حمه‌د) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 630 خێزانی خەڵکی گه‌ڕه‌كی ئازادی شاروچكه‌ی جه‌له‌ولا گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر ماڵوحالی خۆیان و بڕیاره ئه‌و خێزانانه‌ی تریش كه ماون بگه‌رێنه چونكه گه‌ڕانه‌وه بۆ جه‌له‌ولا زۆر ئاسانتره له‌وه‌ی بۆ ناحیه‌ی سه‌عدیه خه‌لك بگەڕێته‌وه ".
(عامر ره‌فعه‌ت) دەیشڵێت،" بۆ نێو شاروچكه‌ی جه‌له‌ولا ئه‌مه‌ی ئه‌مرۆ دووه‌م كاروانه كه ده‌گه‌رێنه‌وه،واتا تائێستا 785 خێزان گه‌ڕاونه‌ته‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی شاریش 155 خێزانی تر گه‌ڕاونه‌ته‌وه و، له ڕووی خزمه‌تگوزاریشه‌وه جه‌له‌ولا وه‌كو خۆیه‌تی شتێكی وا نه‌كراوه بڕیاره كاری بۆ بكرێت به‌ڵام تا ئێستا ئیداره‌ی شاروچكه‌كه نهگەڕاوهتهوه.
نه‌شوان به‌رزنجی




